گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان: لەبودجەدا دەستنابرێت بۆ یەدەگى بانکى ناوەندى عێراق

2021.02.08 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان: لەبودجەدا دەستنابرێت بۆ یەدەگى بانکى ناوەندى عێراق

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئاڕاستەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى مەزادخانەى دراو هەیە و دەشڵێت، لەبودجەى 2021 دەستنابرێت بۆ یەدەگى بانکى ناوەندى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى شوباتى 2021) ڕایگەیاند، کاتێک بودجە پەسەند دەکرێت لەپەرلەمانەوە ئیدى دەبێتە یاسایەک و حکومەت پابەند دەبێت پێوەى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، وەزارەتى دارایى لەدواى هەفتەیەک یاخود دوو هەفتە ڕێنمایى بۆ وەزارەتەکان لەو بارەیەوە دەنێرێت ئەوەش بەمەبەستى ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆسەى جێبەجێکردنەکەى.

 

سەفار ڕونیکردەوە، کورتهێنانى بودجەیان لە 71 تریلیۆنەوە تەنها بۆ 24 تریلیۆن کەمکردووەتەوە و ئەگەر نرخەکانى نەوتیش لە54 دۆلاردا بمێنێتەوە ئەوا قەرزەکان بەپێى پلانى قەرزى گواستنەوەکان لەگەنجینەى بانکى ناوەندییەوە لە 47 تریلیۆنەوە بۆ تەنها 2 تریلیۆن کەمکراوەتەوە.

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کرد، ئەگەر نرخى بەرمیلێک نەوت بەبەرزى بمێنێتەوە ئەوا کورتهێنانەکەش نامێنێت و دەستیش نابرێت بۆ یەدەگى بانکى ناوەندى.

 

ڕوونیشى کردەوە، ئاڕاستەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى مەزادخانەکانى دراو لەئارادایە بەوپێیەى کە لەهیچ وڵاتێک جگە لەعێراق نیە و میکانیزمەکەشى ناڕوونە و دەشبێت دراوى قورس بدرێتە هاوردەکارانى ڕاستەقینە و هەروەها ئەو خوێندکار و مامۆستا و ئەوانەى کە بۆ مەبەستى نەخۆشى سەردانى دەرەوە دەکەن نەک بدرێتە بانکەکان.

 

سەفار ئەوەشى خستووەتە ڕوو ، لەبودجەکەدا ژمارەى ئەوانەى بیمەى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە زیادکراوون و لەکەرتى تایبەتیشدا هەوڵى گەڕانەوەى بێکارەکان دراوە و بودجەکە ئاسۆیەکى ڕوونى ئابورى و کۆمەڵایەتى هەڵگرتووە و بەمنزیکانەش لایەنە سیاسیەکان کۆدەبنەوە بۆ تێپەڕاندنى بودجەکە لەپەرلەمانەوە.