گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە ئوتێلێکی شاری سلێمانی دوو کەس گیانیانلەدەستدا 

2021.02.08 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئوتێلێکی شاری سلێمانی دوو کەس گیانیانلەدەستدا 

ناس کورد-

لە ئوتێل شهرام پلازا لە شاری سلێمانی بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەبا دوو کەس گیانیانلەدەستدا کە یەکێکیان کوڕی خاوەنی ئۆتیلەکەیە و ئەوی دیکەش ماوەی چەند ڕۆژێکە بۆ کارکردن چووەتە ئوتێلەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێری "ناس کورد" لە بەردەم ئوتێل شەهرام پلازا (8ی شوباتی 2021) وتی "نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12 دوو کەس بەناوەکانی (ئاکۆ جەمال) کە کوڕی خاوەنی ئوتێل شەهرامە و تەمەنی نزیکەی 31 ساڵە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی (دانیاڵ) لە دایکبوی 2003 کە ماوەی 10 ڕۆژێکە بۆ کارکردن چووەتە ئوتێل شەهرام پلازا لە شاری سلێمانی بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەبا گیانیانلەدەستدا.

 

وتیشی "ئەو دوو کەسە لەکاتی دەستکاریکردنی موزەخەی ئاوی ئوتێلەکە گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی دەستکاریکردنی موزەخەی ئاو کارەبا لێی داون و هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە".