گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو دەمانچەشی پێ بووە

تۆمەتبارێكی ’’ساختەكار’’ لە سلێمانی دەستگیر كرا

2021.02.08 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێكی ’’ساختەكار’’ لە سلێمانی دەستگیر كرا

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد كە هاوڵاتییەكی شێلاوە بە ئوتومبیلەكەی و چەكی بێ مۆڵەتیشی پێ بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ (8 شوباتی 2021)  بڵاویكردەوە: تۆمەتبارێكی لەدایكبوونی 2002  ھاوڵاتییەکی بە برینداری گەیاندووەتە، نەخۆشخانە گوایە بەئۆتۆمبێل لێیدراوەو ئەم وەک ئەرکێکی مرۆیی گەیاندویەتی، بەڵام پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی، دەرکەوت خۆی شێلاوییەتی. 

 

پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاندووە دوو چەکی بێ مۆڵەت لەجۆری دەمانچە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە،  ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەش بێ سەرەتایەو تابلۆی ساختەی پێوەکردووە. ھاوکات لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەگەڵیدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا نا کە خۆی بەئۆتۆمبێل لەو کەسەی داوە.

 

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەکانی (٢٧٩ی ساختەکاریی، ٢١ی چەک، ٢١ و ٢٣ی ھاتوچۆ) ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
 
 
لا يتوفر وصف للصورة.قد تكون صورة لـ ‏‏سيارة‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏