گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنە عێراقییەكان یەكدەنگ نین

’’هەوڵ هەیە بۆ بەرتەسككردنەوەی ناكۆكییە نەوتییەكانی بەغدا و هەولێر ’’

2021.02.08 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەوڵ هەیە بۆ بەرتەسككردنەوەی ناكۆكییە نەوتییەكانی بەغدا و هەولێر ’’

ناس كورد_

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە هەوڵ هەیە بۆ بەرتەسككردنەوەی ناكۆكییەكانی بەغدا و هەولێر لەبارەی دۆسیەی نەوت، لە زاری پەرلەمانتارانیشەوە باسی لەوە كردووە ڕای حكومەتی فیدراڵی و لایەنی كوردی شتێكە و هی هەندێك لە لایەنە عێراقییەكانیتر شتێكیتر. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە (8 شوباتی 2021)، باس لەوەدەكات لە ئێستادا هەوڵەكان بۆ بەرتەسككردنەوەی ناكۆكییەكان و نزیككردنەوەی بۆچوونەكانی نێوان بەغدا و هەولێرن. لەم میانەیەشدا د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، جەخت دەكاتەوە كە دانووستان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر بنەمای دەستور و یاسا بەركارەكان لەبارەی دۆسیەی نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەكان. 

 

هەر لەمبارەیەوە ڕێبوار تاڵەبانی لەفراكسیۆنی یەكێتی ڕێبوار تاڵەبانی، باسی لەوەكردووە دوو دیدگا هەیە یەكەمیان رادەستكردنی 250 هەزرا بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە بەغدا، ئەویتر رادەستكردنی كۆی دۆسیەی نەوتە، ئەمەشیان كۆدەنگی سەرجەم لایەنە عێراقییەكانی لەسەر نییە و بەم هۆیەشەوە گفتوگۆكان بەردەوامن. 

 

لەلایەكیترەوە،هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە بێمنەتی بە حکومەتی هەرێمەوە دیارە و ئەم چەند رۆژە کە نەوت بەرەو سەرەوە دەجوڵێ ئاشکرا نییەتیان گۆڕاوە، دەشڵێت، بێ ئاگا لەوەی گریمانەی ئەوە بەهێزە کە ماوەیەکی تر بۆ نزیکی پەنجا دابەزێتەوە.  

  

هۆشیار عەبدوڵا لە نوسینێکدا لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی نوسیویەتی، " هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە بودجەی 2021ی عێراقدا بەهەمان نییەتی ساڵی 2019 دانوستان لەگەڵ بەغدا بکات، بێ ئاگا لەوەی رۆژ نیە پەرلەمانتاران پێمان نەڵێن وەک 2019 نابێ وەعدتاندا نەوت رادەست بکەن و نەتانکرد". 

لەلا خۆشییەوە، شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە (7ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەندامانى کورد و مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بەرگرى لەو رێککەوتنە دەکەن کە لە بودجەدا جێگیرکراوە، ئەگەریش هێزە شیعەکان ئەوەیان پێ قبوڵ نییە با دەقێک ئامادە بکەن تا گفتوگۆى لەسەر بکەن.  

  

وتیشى "لەناو لایەنە شیعییەکاندا پێشنیارى جۆراوجۆر هەیە، بەڵام ئێستا نزیکن لەوەى بگەنە پێشنیازێک لەبارەى چارەسەرى کێشەى نەوت و بودجەى هەرێمەوە".  

  

بەوتەى شیروان میرزا، پێشنیازەکان خۆیان دەبیننەوە رادەستکردنى کۆى بەرهەمى نەوت، کۆى دۆسیەى نەوت و کێڵگەکان، 450 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام هەموو ئەوانە پێشنیازن و بەفەرمى شیعەکان لەسەر یەکێکیان یەکلایی نەبوونەتەوە.