گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سلێمانى؛ بەندکراوێک خۆى خنکاند

2021.02.08 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ بەندکراوێک خۆى خنکاند

ناس کورد- 

لە گرتن و گواستنەوەى شارى سلێمانى بەندکراوێک خۆى خنکاند کە هاووڵاتییەکى لەدایکبووى 1953ى قەزاى دەربەندیخانە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە"ناس کورد"ى  ڕاگەیاند، ئەو کەسە خۆى زیندانى بووە لەسەر حسابى بەشى  پۆلیسى دەربەندیخان و ئەم بەیانیە لەکاتى دابەشکردنى نانخواردندا کاتژمێر 8ى بەیانى دیار نەبووە و بەشوێنیدا گەڕاون دواتر لەناو گەرماوى بەندیخانەکەدا دۆزراوەتەوە.

 

وتیشى "کاتێک دۆزراوەتەوە لەناو گەرماوەکەدا بەلفەکەى ناو گەرماوەکە خۆى خنکاندووە".

 

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رونیکردەوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوە بەردەوامە و تۆمەتەکەشى کە پێی زیندانى کراوە مادەکەى 405 ،31 ڕاگیراوە کە تۆمەتە بۆ هەوڵى کوشتن.

 

بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد ئەو زیندانیە ڕاگیراوە لەدایکبووى ساڵى 1953 بووە.