ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دیمەنی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا کوڕ و باوکێک بە سەختی برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر (دووشەممە 8ی شوباتی 2021) لەسەر دیمەنەکە ڕایگەیاند، "کاتژمێر4:45ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولیر - کەسنەزان لەخوار ماجدی لاند تاکسیەکی سالۆن هەولی دا کە لە شوێنێک پێچێک پێچ بکاتەوە کەپێچ کردنەوە بەو ئاراستەیە قەدەغەیە لەو شوێنە و هێماش دانراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکاتی ئەنجامدانی مانۆرەکە ئوتومبێلێکی تر لەجۆری شوفرلێت لەدواوە هات کەئەویش خێرابوو و خۆی بەدیوی سەکنی تاکسیەکە دادا بەهێزێکی زۆرەوە لەئەنجامی روداوەکەش بەداخەوە شوفێری تاکسیەکە و سەرنشینێک کە کوڕ و باوک بوون زۆر بەسەختی برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش بەر ئوتومبێلەکان و رێگاوبان و ستونی کارەبا کەوت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کە چاوی پۆلیسی هاتووچۆ دیارنەبوو مانای ئەوە نیە سەرپێچی بکەیت و کە بەیانی زووە یان درەنگانی شەو بوو ئەوەش مانای ئەوە نیە کەشەقام چۆلە و کەسی لێ نیە."