گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەى کۆچبەران: لەهەرێمەوە کرێکارى بیانى نایاسایى دەهێنرێتە عێراق 

2021.02.08 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى کۆچبەران: لەهەرێمەوە کرێکارى بیانى نایاسایى دەهێنرێتە عێراق 

ناس کورد- 

لیژنەى کۆچبەرانى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هەوڵى سنوردانان بۆ هاتنە ناوەوەى کرێکارانى بیانى بۆ وڵات دەدەن کە بەشێکی زۆریان لەڕێگەى خاڵە سنورییەکانى هەرێمەوە دەهێنرێنە عێراق. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

حوسێن عەرەب، جێگرى سەرۆکى لیژنەى کۆچبەران لەپەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد"  بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى شوباتى 2021) ڕایگەیاند، لیژنەکەیان چاودێرى هاتنە ناوەوەى کرێکارانى بیانى بەڕێگای نایاسایى دەکات لەڕێگەى یەکسختنى هەوڵەکانیان لەوەزارەتى کار و وەزارەتى ناوخۆ.

 

دەشڵێت، هەوڵەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەسەر ئەو پرسە دەخەنە گەڕ بەوپێیەى بەشێکى زۆرى ئەو کرێکارانەى کە بەشێوەیەکى نایاسایى دێنە ناو عێراقەوە لەڕێگەى خاڵە سنورییەکانى هەرێمەوە دێن.

 

باسى لەوەش کرد، زۆربەى کرێکارانى بیانی سەرەتا وەکو گەشتیار دێنە ناو عێراقەوە و دواتر بەشێوەیەکى نایاسایى کێبەرکێ لەگەڵ کرێکارى ناوخۆیدا دەکەن و ئەوەش گرفت بۆ ڕێکخستنى یاسای مافى مانەوەى دروستکردووە.