گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چاودێرى سەرچاوەى پاڵپشتى دارایى کەمپەینى حزبەکان بۆ هەڵبژاردن دەکرێت 

2021.02.08 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
چاودێرى سەرچاوەى پاڵپشتى دارایى کەمپەینى حزبەکان بۆ هەڵبژاردن دەکرێت 

ناس کورد- 

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، چاودێرى سەرچاوەى پاڵپشتى دارایى کەمپەینى هەڵبژاردنى ئەو حزبانە دەکەن کە بەشدارى هەڵبژاردنەکانى ئایندە دەکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمانە گلاى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق (8ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى  کە " ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، کۆمسیۆن یاسای تایبەت بەڕێکخستنى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى دەچەسپێنێت بۆ ئەو حزبانەى کە بەشدارى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو دەکەن و چاودێرى سەرچاوەى داراییان دەکات بەپێى یاسای ژمارە 6ى ساڵى 2015 کەتایبەتە بەکاروبارى حزبەکان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەپێى ڕێکارەکانى کۆمسیۆن بۆ نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە گواستنەوە دەبێت لەچوارچێوەى سنورى یەک بازنەى هەڵبژاردندا بێت و هەندێک تا ئێستا ئەوە نازانن کە هێڵى جیاکەرەوە لەنێوان ناوچەکاندا هەیە.

 

گلاى دەشڵێت، ڕەنگە ناوچەى دەنگدەر قەزایەک بێت و بیەوێت بۆ قەزایەکى تر دەنگدانەکەى بگوازێتەوە کەهاوشان بن پێکەوە و بازنەیەکى ترى هەڵبژاردن بێت یاخود لەپارێزگایەوە بۆ پارێزگایەکى تر بەپێى یاساى نوێى هەڵبژاردنەکان ئەوە ڕێگەى پێنادرێت بۆ بازنەیەکى ترى هەڵبژاردن بگوازرێتەوە تەنها لەسنورى یەک بازنەى هەڵبژاردندا ڕێگاى پێدەدرێت.