گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردەکاریى پێدانى قەرز بە جوتیاران ’50 بۆ 150 ملیۆن دینار’

2021.02.08 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى پێدانى قەرز بە جوتیاران ’50 بۆ 150 ملیۆن دینار’

ناس كورد- 

بانکى هەرەوەزى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، بۆ هاندانى بەرزکردنەوەى بەروبومى نیشتیمانى لەڕێگەى بانکى ناوەندییەوە قەرزێک بەبڕى 50 ملیۆن بۆ 150 ملیۆن دينار دەدرێتە جوتیار و خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ پڕۆژەى نوێ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕەشاد خوزەیر وەحید، بەڕێوەبەرى بانکەکە (8ى شوباتى 2021)لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، ئێستا بانکەکە بەپێى فەرمانەکانى حکومەت کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنى کەرتى کشتوکاڵى و هاندانى پیشەسازى لەبوارەکەدا و لەچەند ڕۆژى داهاتووشدا بەڕاوێژکردن لەگەڵ بانکى ناوەندى پێدانى قەرزێک بۆ پشتیوانیکردنى جوتیارەکان تاوتوێ دەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کۆى قەرزەکە کە دەیانەوێت بۆ پاڵپشتیکردنى جوتیارەکان وەربگیردرێت لەبانکەکە دەگاتە 250 ملیار دینار و بەڕێژەى 4%ى سودیش دەدرێتە جوتیاران.

 

بەڕێوەبەرى بانکەکە ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئەو قەرزەى کە دەدرێتە جوتیار و خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان لەنێوان 50 ملیۆن بۆ 150 ملیۆن دینار دەبێت و پێویستەخاوەن پڕۆژەى کشتوکاڵى بن و بەشدارى بکەن لە زیادکردنى بەرهەمهێنانى نیشتیمانى لەڕێگەى کشتوکاڵى وەرزى یاخود خانووە پلاستیکیەکان و دروستکردنى باخ و بێستان و دەواجن و هەر جۆرە پڕۆژەیەکى ترى لەو جۆرە.

 

وەحید باسى لەوەش کرد لەبەرامبەر وەرگرتنى قەرزەکە دا گەرەنتیەک یاخود کەفیلێکى پێویستە.