کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندوە کۆشکی سپی تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەداوە لە درێژکردنەوەی ماوەی بەخشینی عێراق بە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە ، بۆ كارپێکردنی ویستگەكانی كارەبا . . سەرچاوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە روسیا تودەی ڕاگەیاندووە " ئەمریكا تا ئێستا بڕیاری نەداوە بەخشینێكی نوێ بە عێراق بدات بۆ هاوەردەكردنی غاز لە ئێرانەوە ، بەمەبەستی كارپێكردنی ویستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ،و بەخشینە كۆنەكە ڕیگەی پێدەدات تا 16 حوزەێرانی 2019 غاز لەو وڵات هاوردەبكات ". . سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە " عێراق چەند داوایەكی خستۆتە بەردەم ئەمریكا بۆ بەخشینی هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە ، بە بیانوی پێویستی زۆر و بەردەوامی بۆ كارپێكردنی ویستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ، بەڵام بڕیاری بەخشینە نوێكە تا ئێستا نەدراوە ". . عێراق بەرێژەیەكی بەرچاو پشت بەهاوردەكردنی غازی ئێران دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراقدا، وبە تایبەت لە وەرزی گەرمادا خواست لەسەر كارەبا زیاتر دەبێت . . پێشتر سامر غەزبانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندبوو " وڵاتەکەی پلانی لەناوكاوی داناوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ، لەدوای تەواو بونی وادەی هاوردەكردنی غازی ئێران بۆ ویستگەكانی كارەبا ". . لە لایەكی ترەوە،پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویکردوەتەوە عێراق دەستیكردووە بە بەرەوپێشبردنی كیڵگە غازییەكانی پیشبینی دەکات لە 18 بۆ 24 مانگی داهاتوو ویستگەكانی كارەبای عێراق بە غازی ناوخۆییی كار بکەن و ، وپێویستی بە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە نەبێت . .