گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕێوشوێنەکانى دادگایکردنى ترامپ دیاریکران 

2021.02.07 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێوشوێنەکانى دادگایکردنى ترامپ دیاریکران 

ناس کورد- 

بڕیارە ڕۆژى (سێشەممە، 9ى شوباتى 2021) دۆناڵد ترامپ سەرۆکى پێشوى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا دادگایى بکرێت، تائێستا چوار دەورى بارەگاى "کاپیتۆڵ" تەلبەن کراوە و بەهێزە ئەمنیەکان دەورە دراوە، ئەوەش لە ترسى دوبارە هێرشکردنە سەر تەلارەکە لەلایەن لایەنگرانى ترامپەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمەریکى (یەکشەممە، 7ى شوباتى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تائێستاش سەوزایى دەورى بارەگاى کاپیتۆڵ و کۆنگرێسى ئەمەریکا کە هەمیشە بۆ سەردانیکردنى گەشتیاران کراوە بوو داخراوە و ڕێگە بەکەس نادرێت نزیک ببێتەوە، ئەوەش دواى ڕوداوەکانى 6ى کانونى دووەمى 2021 کە لایەنگرانى ترامپ هێرشیانکردە سەر تەلارەکە.

 

باس لەوەشکراوە، تائێستاش پاسەوانانى نیشتمانى بە چەکەکانیانەوە لە ناوچەکەن کە چەند هەزار کەسێکن و ئاسایشى ناوچەکە دەپارێزن، پۆلیسى کاپیتۆڵ چەندین خاڵى پشکنینیان داناوە، ئەوەش سەرەڕاى 500 ئەندامى ئاسایشى نیشتمانى لە واشنتۆن لە ئامادەباشیدان وەک هێزى بەرپەرچدانەوەى خێرا.

 

لاى خۆیەوە ئاندى کیم کە سەربە دیموکراتەکانە لە ولایەتى نیوجێرسى و وەک ڕاوێژکارى ستراتیژى بۆ جەنراڵ دیڤید پترایۆس و جەنراڵ جۆن ئالن لە ئەفغانستان کارى کردووە دەڵێت، پێشتر لە چەندین ئەرکى گرنگدا کارم کردووە، بەڵام زۆر سەختە ئاستێکى ئەمنى لەو شێوە لە ڕوبەرێکى فراواندا ببینیت.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، ئەو ئاستە ئەمنیە بەرزە لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژى 9ى شوبانى 2021 دۆناڵد ترامپ سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا دادگایى بکرێت، ئەوەش بەهۆى هەڵکوتانە سەر بارەگاى کاپیتۆڵ لەلایەن لایەنگرەکانیەوە، کە زۆرینەى ئەمەریکیەکان ترامپ بە هاندان بۆ ئەو کارە تۆمەتبار دەکەن.

 

لاى خۆیەوە کریس مۆرفى سیناتۆرى دیموکراتەکان سەربە ولایەتى کۆنیتیکەت دەڵێت، هۆکارى ئەو ئاستە بەرزە ئەمنییە ئەوەیە کە مەترسى هەیە جارێکى تر هێرش بکرێتەوە سەر بارەگاکە، پێویستە هێزەکانى پاسەوانى نیشتمانى بهێڵرێنەوە و پێمان وانییە کە مەترسى نەمابێت.