گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەفدى هەرێم لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا ’دەگەڕێتەوە بەغدا’

2021.02.07 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەفدى هەرێم لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا ’دەگەڕێتەوە بەغدا’

ناس کورد-

تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا وەفدى هەرێم "دەگەڕێتەوە بەغدا" بۆ کۆبوونەوەى چڕ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان پێش ئەوەى پڕۆژەى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راپۆرتێکى تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەگەڵ رێکنەکەوتنى لایەنەکان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە، لیژنەى دارایی چەند بژاردەیەکى ئامادەکردووە بۆ ئەوەى بخرێتە دەنگدانەوە لەکاتى پەسەندکردنى پڕۆژەکە، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن.

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامى لیژنەى دارایی دەڵێت "هۆکارى سەرەکى رێکنەکەوتن ئەوەیە گروپێک لە بەغدا و هەرێم نایانەوێت رێککەوتن بکرێت و شکست بەهەر هەوڵێک دەهێنن لەو بارەیەوە".

 

بەپێی راپۆرتەکە، لەئێستادا چەندین بژاردە لە ئارادایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، کە نزیکترینیان رادەستکردنى نزیکەى 300 هەزار بەرمیلە بە سۆمۆ لەبەندەرى جەیهان.

 

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق وتى "هێشتا ناوماڵى شیعى هەڵوێستێکى یەکگرتووى نییە لەو بارەیەوە، چەندین بژاردە هەیە وەک رادەستکردنى کۆى بەرهەمى نەوت یان تەواوى دۆسیەى نەوت، بەڵام هێشتا شیعەکان خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە و چاوەڕوانین بە نوسراو هەڵوێستى خۆیان رابگەیەنن".