ناس کورد-
لەبارەى وەرگرتنى قەرزى نیشتەجێبوونەوە، ئەنجومەنى فیقهى عێراقى دوو مەرجى بۆ ڕەوایەتى ئەو قەرزە دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنى فیقهى عێراقى (7ى شوباتى 2021)لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست " ناس کورد " کەوتووە ڕایگەیاند، ڕێگە بەقەرزى پارە دراوە ئەگەر ڕاستەوخۆ بێت و ڕێژەکەشى 5% لێبڕین بێت و واى دەبینن نزیکە لەڕاى هەندێ لەشارەزایانەوە هەروەها ئەگەر ڕەچاوى گۆڕانکارى لەکات و شوێن و دابونەریتى تێدابوو ئەوا ڕێگەپێدراوە بەتایبەت بۆ حاڵەتە پێویستە تایبەت و گشتیە کاتییەکان یاخود حاڵەتە پێویستیە گشتیەکان.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەبێت کەسى قەرزکەر پێش ئەوەى داواى قەرزەکە بکات دوو مەرجى تێدا بێت یەکەمیان ئەوەیە هیچ پارەیەکى نەبێت بۆ کڕینى شوێنى مانەوە بۆ مناڵەکانى یاخود هیچ پارەیەکى بۆ نۆژەنکردنەوەى نەبێت و هەروەها هیچ بەدیلێکى ترى شەرعى لەبەردەم قەرزکاردا نەبێت وەکو وەرگرتنى قەرز بێ بەرامبەر یاخود قەرزکردن لەبانکە ئیسلامییەکان بۆ پاڵپشتیکردنى ئەو پڕۆژانە.