کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد عەبدوڕەزاق شەریف، بەرپرسى پێشوى میدیاى گۆران نهێنی هەڵوێستی نەوشیروان موستەفا لەسەر بەشێک لەسەرکردایەتى ئێستاى گۆڕان و ئاشکرا دەکات، دەڵێت " بەترسنۆک و خاوەن بەرژوەندى وەسفى کردوون". . لەسەرەتاى بەشى پێنجەمى "ئیتر قسەدەکەم" کە تایبەتە بەگێڕانەوەى چەند ڕوداوێکى نهێنى ناو بزوتنەوەى گۆڕان عەبدوڕەزاق شەریف باسى فەرمانێکى ٤٨ کاتژمێرى دەکات لەلایەن نەوشیروان موستەفاوە بۆ هێرشکردنە سەر خودى کەسایەتى مەسعود بارزانى لەلایەن میدیاو وتەبێژى گۆڕانەوە لەکاردانەوەى دەرکردنى فەرمانى دەستگیکردنى لەلایەن دژەتیرۆرى پارتیەوە. . لەوبارەوە دەڵێت: "شۆڕش حاجی پێچەوانەی ئەو فەرمانەی كاك نەوشیروان لێدوانی دا، لە جیاتی ئازار، هەتوانی ساڕێژكردنی برینەكانی پارتیو بارزانی كرد، بەڵام ئێمە وەکو خۆى هەڵمەتەکەمان دژ بەپارتى و بارزانى بەڕێوەبرد". . بەرپرسى پێشوى میدیاى گۆڕان ڕەخنە لەو گروپەى سەرکردایەتى گۆڕان دەگرێت کە ئێستا لەخانەى "ڕاپەڕاندن"دان و ناویان بە "خڕ" دەهێنێت و لەسەر زارى نەوشیروان موستەفاوە بەترسنۆک وەسفیان دەکات و دەڵێت: "ئەوانەى فشاریان دەکرد لەدەورەبەرى "خڕبوون"، من کاتێک هەواڵى فشارەکانم بەکاک نەوشیرواندا لەکاردانەوەدا ووتى: "ئەوانە هەمویان بەرژەوەندییان لەگەڵ پارتیو هەولێردا هەیە، نایانەوێ لەخۆیانی تێكبدەن، ترسنۆكن". . عەبدوڕەزاق شەریف نهێنیەک لەبارەى ڕاى نەوشیروان موستەفاوە ئاشکرادەکات ئاماژە بە دەستنوسێکى دەکات لەبارەى بەشێک لەسەرکردەکانى گۆڕان و نوسیویەتی: "تەسلیمبون بە هەرسێ فاكتەری پێ (پاوەر، پارە، پارتی)، هەمو ئەو بۆچونو شیكردنەوانەی كاك نەوشیروان بۆ كەسایەتی ئەم گروپەی "خڕ"و هاوڕێكانی تری دەیكرد راستو دروست دەرچون. . ئەو نوسیویەتی" نەوشیروان مستەفا لەپێش مەرگیداو بە نوسراو و بە خەتی خۆی، هەمان بۆچونو تەقیمی لەسەر هاوڕێكانی نوسیوەو لای (دكتۆر چیا) هاوڕێی پەنجا ساڵەی خۆی پارێزراوە، چەندجارێكیش دكتۆر بۆ ئاگاداركردنەوەی ئەو گروپەی زیان بە فكرو ژیانی سیاسی نەوشیروان مستەفا ئەگەیەنن، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی كردوە". لێرەوە تەواوی وتارەکەی بخوێنەرەوە