گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خامنەیی مەرجێک بۆ گێڕانەوەی ڕێککەوتنی ناوکی دادەنێت

2021.02.07 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی مەرجێک بۆ گێڕانەوەی ڕێککەوتنی ناوکی دادەنێت

ناس کورد- 

ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریکا بۆى نییە مەرج لەبەردەمیاندا دابنێت بۆ گەڕانەوەى ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە و دەبێت سەرەتا سزاکان بەکردەوە لابدات ئەگینا پاکشە لەسیاسەتى ئێستایان ناکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى خامنەیى، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران (7ى شوباتى 2021) لەمیانەى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەهێزى ئاسمانى وڵاتەکەى رایگەیاند "ئەگەر دەیانەوێت ئێران وابەستە ببێتەوە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە، ئەوا لەسەر ئەمەریکا پێویستە بە تەواوەتی سزاکانى سەر ئێران لابدات، نەک هەر بە قسە یان بە نوسین بەڵکو بەکردار ئەو کارە ئەنجام بدات". 



ڕابەرى ئێران دەشڵێت "تەنها ئێران بۆی هەیە مەرجی دیاریکراو بۆ ئەو مەبەستە  دابنێت چونکە تاران ڕێزی لە پابەندبوونى خۆی گرتووە، بە پێچەوانەی ئەمەریکا و هەر سێ وڵاتە ئەوروپیەکە کە بەشدارن لەو ڕێککەوتنەدا و هیچ پابەندبوونێکى خۆیان بەجێ نەگەیاندووە". 

 

خامنەیى جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە "مەرجی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکەوە سیاسەتی بێ چەندوچوونی ئێرانە و بەهیچ شێوەیەکیش پاشەکشە لەو سیاسەتە ناکات".



لێدوانەکەى خامنەیى دواى ئەوە هات، ئیدارەى کۆشکى سپى ئەمەریکا ڕایگەیاند، جۆ بایدن خواستی خۆی نیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بەڵام بەو مەرجەى ئێران تەواوى پابەندبوونەکانى خۆى بەو ڕێکەوتنە جێ بەجێ بکات.