گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی بڵاونەکرێتەوە

کازمى لێکۆڵینەوە لە ڕوداوى هەوڵى خۆکوشتنى کچێک لە بەغدا دەکات

2021.02.07 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لێکۆڵینەوە لە ڕوداوى هەوڵى خۆکوشتنى کچێک لە بەغدا دەکات

ناس کورد-

بە فەرمانى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  شاندێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق سەردانى خانەوادەى ئەو کچەیان کرد کە دوێنێ هەوڵى خۆکوشتنی دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دوێنێ شەممە (6ی شوباتی 2021) کچێکى مێردمنداڵ لە سەربانى باڵەخانەیەکی بەرزەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارى بەغدا ویستى خۆى هەڵبداتە خوارەوە و بەو ڕێگەیە خۆى بکوژێت، بەڵام تیمێکى هێزە ئەمنییەکانی فریاکەوتن ڕێگریان لێکرد و ڕزگاریان کرد.

 

لێرە تەماشای ڤیدیۆکە بکە

 

ئەمڕۆ کازمی فەرمانی کرد لێکۆڵینەوە بکرێت لە پرسى هەوڵى خۆکوشتنى ئەو کچە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکى تایبەتمەند سەردانى خانەوادەکەى کرد.

 

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆى کە لەلایەن سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق (7ى شوباتى 2021) بڵاوکراوەتەوە، شاندێکى هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بەفەرمانى سەرۆک وەزیران و وەزیرى ناوخۆ سەردانى خانەوادەى ئەو کچەیان کردووە.

 

بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى ناوخۆى عێراق داوا دەکات نهێنینى ئەو ڕوداوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاونەکرێنەوە بەو پێیەى ئەوانە پەیوەندییان بە خێزانەکانەوە هەیە و نهێنی تایبەتى ئەوانن و نابێت هێزە ئەمنییەکان ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە دەیگرن بڵاوی بکەنەوە.