گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مامۆستایەک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

2021.02.07 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان مامۆستایەک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

 ناس کورد-

لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندندا لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا مامۆستایەک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوباتی 2021، لەدوای چەند مانگێک ڕاگرتن، پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە و لەو چوارچێوەیەدا لە قەزای شەقڵاوە لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا، مامۆستایەک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

 

مامۆستاکە بەناوی ئیبراهیم سەباح تەمەنی 36 ساڵ بووە بووە و مامۆستای وەرزش بووە لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆرکێی شەقڵاوە، جگە لەوەی خێزاندار بووە باوکی دوو منداڵیش بووە.

 

ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو مامۆستایە ویستویەتی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەکەی هەڵبکات، بەڵام ئەو ستوونەی قوتابخانەکە کە ئاڵای کوردستانی پێوە بووە، کارەبای لەسەر بووە و مامۆستا ئیبراهیم لە کاتی هەڵکردنیدا کارەبا گرتوویەتی.