گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ لە هەولێر کەسوکاری زیندانیانی بادینان دەستگیرکران

2021.02.07 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لە شاری هەولێر رێگری لە گردبوونەوەی کەسوکاری زیندانیانی بادینان کرا و کەسوکاری یەکێک لە زیندانییەکانیش دەڵێت، چەندین کەسوکاری زیندانیکراوەکان دەستگیرکران کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەیھان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ و کەسوکاری یەکێک لە زیندانیکراوەکانی سنوری بادینان لە نوسینێکدا کە وێنەیەکی بۆ "ناس کورد" ناردووە، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە وەکو کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی بادینان ویستمان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی کوردستان گردبینەوە و داوای ئازادکردنی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانی خۆمان بکەین کە ژمارەیان 76 کەسە و لەسەر ئازادی بیرورا ماوەی شەش مانگە چارەنۆسیان نادیارە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی پارتی لە بازگەکانی دھۆک، ئاکرێ و ھەولێر رێگەیان نەدا بچینە ھەولێر، چەند خێزانێکی دیکەش کە گەیشتبوونە بەردەم UN  بە شێوازێکی ناشارستانی دەستگیرکراون کە ژن و مناڵیشی تێدایە."

 

ئەیھان سەعید  باسی لەوەشکردووە، "دواکارم  UN، کونسۆل و باڵیۆزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغدا، پەرلەمانی و گشت لایەنەکان بێنە سەر خەت و پێویستە دەستبەجێ کەسوکاری دەستگیر کراوەکان ئازادبکرێن و زیندانیەکانی بادینانیش کە لەسەر ئازادی بیرورا لە زینداندان چارەنۆسیان ئاشکرا بکرێت و ئازادبکرێن."