گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی قوباد تاڵەبانی لەبارەى مامەڵەی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا

2021.02.07 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی قوباد تاڵەبانی لەبارەى مامەڵەی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکى شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەبارەى مامەڵەکردنی سەربەخۆی پارێزگای سلێمانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدادا دەپرسێت، "ئایا حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق ئامادەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پارە بۆ تاکە پارێزگایەکی هەرێم بنێرێت؟!"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی شوباتی 2021) دەڵێت، بابەتی مامەڵەی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا "لەلایەن چەند کەسێکەوە وروژێنراوە، بەڵام من دەپرسم ئایا حکومەتی ناوەندی ئامادەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پارە بۆ تاکە پارێزگایەکی هەرێمی کورستان بنێرێت؟!"

 

دەشڵێت، "بودجەی پارێزگای سلێمانی تەنها بۆ دابینکردنی موچە پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلار هەیە، ئایا حکومەتی فیدڕاڵی ئەو پارەیە دەدات؟، بە تایبەت کە سلێمانی نەوتی زۆری نییە، تەنها 11%ی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم لە سلێمانییە، کەواتە ئایا دەکرێت بە تەنها مامەڵە لەگەڵ پارێزگایەکدا بکرێت؟!"

 

قوباد تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە کە "ئەوەى ئێمە دەمانەوێت ڕێککەوتنێکە کە توانای جێبەجێکردنی هەبێت و لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت."

 

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "نزیكین لە دۆزینەوەی چارەسەرێك کە شیاوی جێبەجێكردن بێت لەگەڵ بەغدا و دانوستانەكان ئێستا لە پەرلەمان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدایە".

 

ناوبراو جەخت لە ئامادەیی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و جێبەجێكردنی پابەندییەكانی بەمەرجێك "ڕێككەوتنەكە دادگەرانە و قابیلی جێبەجێكردن بێت". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە كە پشكی ڕاستەقینەی هەرێم پاش لێ دەركردنی خەرجییە سیادییەكان 5% تێپەڕ ناكات و داوای كردووە كۆمپانیای سۆمۆ سەرلەنوێ دابمەزرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی شەفاف نەوت بگەیەنێتە بازاڕەكان بە هی هەرێمیشەوە. 

 


دەشڵێت، دانوستانەكانی ئەمجارە جیاواز و فرەجۆرن و یەك دانوستان نین و لەیەك دۆسیەدا نین، لەپاش حكومەت ئێستا لەگەڵ لیستە سیاسییەكاندایە و لە پەرلەمانە، قوباد تاڵەبانی هیواشی خواستووە بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی بە رێككەوتنێكی دادگەرانە كە شایستەی جێبەجێكردن بێت "هاوكێشەكە براوە و دۆڕاو هەڵناگرێت". 

 


سەرۆكی شاندی هەرێم داوای دووركەوتنەوە لەو لێدوانانەش دەكات دەچنە خانەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە و دەڵێت "گفتوگۆكان ئەرێنی بوون و لەگەڵ لیژنەی دارایی بەردەوامن و لەگەڵ لیستە سیاسییەكان. هەروەها دەڵێت " نزیكین لە دۆزینەوەی چارەسەرێك قابیلی جێبەجێكردن بێت".