گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی خوێندن بایکۆت لە شارێک دەستیپێکرد

2021.02.07 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی خوێندن بایکۆت لە شارێک دەستیپێکرد

ناس کورد-

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، لە قەزای کۆیە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و داوادەکەن، مووچە و بژێوی هاووڵاتیان باش بکرێت و خوێندنیش بە تەواوی دەستپێبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوباتی 2021، خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی تەناوب دەستیپێکردەوە و لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ وانە دەخوێندرێت.

 

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندندا، لە قەزای کۆیە بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و گردبوونەوە.

 

ئەو مامۆستایانە داوادەکەن، مووچەکانیان لەکاتی خۆی و بەبێ لێبڕین پێبدرێت و پرۆسەی خوێندن بەتەواوی دەستپێبکاتەوە، نەوەک بەشێوەی تەناوب.

 

 

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە "ناس کورد"ی وت، "لە ڕابردوودا دەرگای قوتابخانەکان داخرا لەترسی بایکۆت، نەک کۆرۆنا، ئێستاش کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەمشێوەیە کە هەفتەی سێ ڕۆژ دەوام بکرێت، بۆ ئەوەیە مامۆستایان ڕازی بن بە نیوە مووچە ڕازی بن و بایکۆت نەکەن."  

 

وتیشی، "بایکۆت کردن کارێکی خۆڕسکانەی مامۆستایانە و مافی خۆیانە، ئەگەر بایکۆت بکەن وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پشتیوانیان دەبین."  

 

 

 

لەبارەی ئەوەی ئەو لەو ماوەەیەدا و بە دەوامکردن بەشێوەی تەناوب دەتوانن، مەنهەجی خوێندن تەواو بکەن، ئەو مامۆستایە باسی لەوەکرد، "حکومەت کێشەی تەواوکردنی مەنهەج نییە، ئەو تەنها دەیەوێت وەک هەڵمەتێکی ڕاگەیاندن بڵێت کە دەرگای قوتابخانەکان کرایەوە و خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتا، بەڵام ئەو خوێندنە سودێکی ئەوتو بە خوێندکار ناگەیەنێت."