ناس کورد-
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە نزیکەوە، ئیدارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا میکانزمێکی نوێی بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان هاوڵاتیان و سەرۆکدا دەستەبەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی شوباتی 2021) دەڵێت، "میکانزمێک دەستەبەردەکەن بۆ ئەوەی سەرۆکی وڵات بتوانێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بەردەوام پەیوەندی بە گەلەوە بکات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، "بایدن یەکەم پەیوەندی تەلەفونی بەو میکانزمە نوێیە لەگەڵ ژنێکی ئەمەریکی بەناوی میشیل ئەنجامداوە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کارەکەی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ژنە ئەمەریکییەکە پێشتر نامەیەکی ئاڕاستەی بایدن کردووە و تێیدا سکاڵای ئەوەی کردووە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کارەکەی لە دەستداوە ولە ئێستادا دوچاری دۆخێکی بژێویی نالەبار بووەتەوە".
کۆشکی سپی گرتە ڤیدیۆیی پەیوەندییەکی سەرۆکی ئەمەریکا وژنە ئەمریکییەکەی بڵاوکردووە کە تێیدا بایدن بە میشیل دەڵێت، "باوکم بەردەوام دەیوت، بەهای کارکردن زۆر زیاتر لەوەی کە تەنها موچەیەک بێت، کارکردن ڕێز و شکۆی تۆیە لە ناو کۆمەڵگادا".
Last year, Michele lost her job because of the pandemic. I recently gave her a call to hear her story and discuss how my American Rescue Plan will help families like hers. pic.twitter.com/SAqM2GytPf
— President Biden (@POTUS) February 6, 2021
بایدن ئەوەى بە هەلێک داناوە بۆ بانگەشەکردن بۆ پڕۆژە و سیاسەتەکانی خۆی و حزبەکەی بە تایبەتی پلانە ئابورییەکەی کە بەنیازە بە نزیکەی دوو تریلیۆن دۆلار پاڵپشتی ئابوریی وڵاتەکەی بکات، و لە هەمانکاتدا دەیەوێت ئەوە بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکا بسەلمێنیت کە بە پێچەوانەی ترەمپەوە ئەو بایەخ بە چارەنووسی ملیۆنان ئەمەریکی دەدات کە بەهۆی قەیرانی ئابوریی و تەندروستییەوە زەرەرمەند بوون".