گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد

2021.02.07 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد

ناس کورد-

پۆلیسی سلیمانی ڕایگەیاند، به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌ و كاره‌بایی، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلیمانی (یەکشەممە 7ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "پاش سكاڵای‌ هاووڵاتییه‌ك كه‌ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازی ‌و كاره‌بایی لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی ڕاپەڕینی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ " 40 جه‌گی‌ کارکردنی وه‌ستای‌ دارو ته‌خته‌، 15 جه‌گی‌ گه‌وره‌ی‌ دارو ته‌خته‌، مۆلیده‌یه‌كی‌ 12 ئه‌مپێری ‌‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌ی‌ كاره‌بایی دیكه‌ی دزیوە."

 

ئەوەش هاتووە، تۆمه‌تبار (ع، ك، م له‌دایكبوی‌ 1979) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادنی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.