گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئینستیوتی ئابووری: توانای كڕینی موچەخۆرێكی 500 هەزاری بووەتە 200 هەزار دینار

2021.02.06 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئینستیوتی ئابووری: توانای كڕینی موچەخۆرێكی 500 هەزاری بووەتە 200 هەزار دینار

ناس کورد-

ئینستیوتی ئابووریی بەژمارە وردەکاری داهات و توانای کڕینی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان، توانای كڕینی موچەخۆرێكی 500 هەزاری بووەتە 200 هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

 

ئینستیوتی ئابووریی بەژمارە کە (شەممە 6ی شوباتی 2021) بەدواداچوونەکەی بەناوی یاسای 40/60 بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌م یاسایه‌ ته‌نیا له‌كوردستان په‌یرەو دەكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجی دەكات بەم شیوەیە:

 

1. پاڵپشتی كەمكردنەوەی توانای كڕین كە لەدابەزینی بەهای دینار خۆی دەبینیتەوە بە رێژەی 20% واتە تۆ ئەگەر پێشتر 500 هەزار دینار مانگانەت بووە ئێستا بە دابەزاندنی بەهای دینار بای 400 هەزاری پێشووو دەتوانی بكڕی و بەم پرۆسەیە 20% توانای كڕینت كەمیكردووە.

 

2. لە پێنج مانگی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە بە لیبرینی 21% بووە و جارێكی دیكەی ئەوەی مووچەخۆرە ئەوا 21% مووچەی كەمكراوەتەوە واتە كەسێك كە مووچەی 500 هەزار بێت كەمتر لە 400 هەزار دیناری بۆ دەمینتەوە.. و بەدابەزینی بەهای دینار توانای كڕینی 20 لەدەستداوە.

 

3. بەناوی ڕیكاری زیادكردنی داهات و جێبەجێكردنی چاكسازی رۆژانە باج لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكرێت و تازەترین نمونە كارەبایە كە 20% نرخی زیادكراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم شیوەیە مووچەیەكی 500 هەزار دیناری ئەم گۆرانكاریەی بەسەردا دێت:

 

1. دابەزینی بەهای دینار= 20%

2. لیبرینی مووچە=         21%

3. زیادكردنی باج=           20%

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، واتە مووچە خۆرێك ئەگەر پێشتر 500 هەزار دیناری وەرگرتبێت و بەبەهای 500 هەزار دینار كڕینی ئەنجام دابێت، ئەوا ئێستا بەو بڕە پارەیە توانای كڕینی بۆ تەنیا 200 هەزار دیناری واقیعی كەمیكردووە.