ناس كورد-
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئیدارەی بایدن کرد پەلە بکەن لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕاشیگەیاند، بایدن وڵاتێکی وێرانەی لە ترەمپ وەرگرتووە و ئەمەریکا دوچاری قەیرانی شەرعییەت و یەکگرتوویی نەتەوەیی بووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی"همشری"ی ئێرانی ( 6ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە،ڕایگەیاندووە،"تا ئیدارەی بایدن زیاترکێشەی ئەتۆمی دوابخات و چارەسەری نەکات زیانەکانی زیاتر دەبن و سیاسەتی دەرەوەشی دووچاری گورزێکی گەورە دەبێتەوە".
زەریف، جەختیلەوە کردەووتەوە،" بەردەوامی شەڕی ئابوری دژبە ئێران دەبێتە مایەی ئەوەی وێنەی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا لە ناوبچێت و لە سیاسەتی ئیدارەی پێشوو بچێت".
ئەوەشی وتووە،" ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرکەوتوو بوو لە کۆتاییهێنان بە کۆدەنگی ئاسایشی جیهان لە دژی ئێران و کۆتاییهێنان بە سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بەدەستهێنانی دانپێنانە نێودەوڵەتییەکان بە مافە ناوکییەکانی ئێران".
زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، "دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن، هەنگاوێکی ڕاست نییە، پێویستە واشنتۆن بگەرێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە، ئەو پرسەش پێویستی بە دانوستانی هەردوولا نییە".
زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە بایدن هەوڵی ئەوە بدات خێراتر بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ( 5+1) ئەوەش بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەی لە قەیرانی نێودەوڵەتی، یاسای پەرلەمانی و هەڵبژاردنەکان کاتی زۆری بۆ ئیدارەکەی بایدن نەهێشتووەتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران، باسیلەوەشکردووە، " بایدن وڵاتێکی وێرانەی لەترەمپ وەرگرتووە، ئەمەریکا دوچاری قەیرانی شەرعییەت و یەکگرتوویی نەتەوەیی بووەتەوە، ترەمپ دژبە سومبولی دیموکراسی وڵاتەکەی کە کۆنگرێسە سەرکردایەتی یاخیبونی کردووە".