ناس کورد-
ئیدارەى جۆ بایدن، سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لە ئەگەرى سوککردنى فشارە داراییەکان سەر ئێران دەکات بەبێ هەڵگرتنى سزا ئابوریە سەرەکیەکان، لەوانەش سزا نەوتیەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى بلومبێرگى ئەمریکى لەزارى چەند سەرچاوەیەکەوە (شەممە 6ى شوباتى 2021) بڵاویکردوەتەوە، ئیدارەى بایدن لێکۆڵینەوە لەوە دەکات هەندێک لە سزا داراییەکانى سەر تاران سوک بکات، یەکێک لە بژاردەکانیش بریتییە لە پشتگیریکردنى ئێران لە لایەن بانکى نێودەوڵەتییەوە لە ڕێگەى قەرزەوە.
بەپێى وتەى سەرچاوەکە، ئەوەش لەپێناو هاوكاريكردنى ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کاریگەرییە ئابورییەکانى پەتاى کۆرۆنا، بژاردەى کۆتایى کە ئیدارەى بایدن لێکۆڵینەوەى لێدەکات سوککردنى سزاکانە کە ڕێگرن لەبەردەم گەیاندنى هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانى تایبەت بە کۆرۆنا بۆ ئێران.
ئاژانسەکە هێماى بۆ ئەوەشکردووە، پشتبەستن بەو جۆرە ڕێوشوێنانە لەوانەیە بە هۆکارى مرۆیی بێت، بەڵام لێخۆشبون لە سزا سەپێنراوەکان بەسەر کەرتى نەوتى ئێرانى و فرۆشتنى لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن ئیدارەى ئەمریکاوە بە جدیەوە سەیرى ناکرێت.