گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چی بەسەرهاتووە؟

كارمەندێکى تەندروستى بەهەڵە 5 ڤاکسینى فایزەر لە خۆى دەدات

2021.02.06 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
كارمەندێکى تەندروستى بەهەڵە 5 ڤاکسینى فایزەر لە خۆى دەدات

ناس کورد-

کارمەندێکى ژنى تەندروستى لە سەنگافورە بە هەڵە 5 ڤاکسینى فایزەر وەردەگرێت و هیچ نیشانەیەکى لاوەکیشى تێدا دەرنەکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندى نیشتمانیى بۆ پزیشکى چاو لە سەنگافورە (شەممە 6ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدابڵاویکردووەتەوە، ئەو کارمەندەى کە بەرپرس بووە لە ڕونکردنەوەى ڤاکسین بۆ ماوەیەکى کەم شوێنى کارەکەى جێهێشتووە، دواى ئەوەى هاوڕێکەى چووە وایزانیوە ئەو ڤاکسینەى کە دانراوە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و بە تەواوەتى هەمووى لەخۆى داوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بڕى ئەو ڤاکسینەى بەکارى هێناوە 5 ڤاکسین بووە، دواى چەند خولەکێکیش لە بەکارهێنانى هەست بە هەڵەکە کراوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو کارمەندە ژنە پشکنینى بۆ کراوە و تەندروستى ئاساییە و هیچ نیشانەیەکى لاوەکى تێدا دەرنەکەوتووە، ماوەى دوو ڕۆژ براوەتە نەخۆشخانە و چاودێرى کراوە، دواتر بە تەندروستیەکى باشەوە نەخۆشخانەى جێهێشتووە.

 

سەنگافورەش وەک زۆرێک لە وڵاتانى جیهان دەستى کرد بە دابەشکردنى ڤاکسین و سەرەتا بۆ کارمەندانى تەندروستى بووە و ئەو ڤاکسینەى لەلایەن هەردوو کۆمیانیاى "فایزەر"ى ئەمریکى و "بیۆنتیک"ى ئەڵمانى گەشەى پێدراوە بەکاردەهێنن.