ناس کورد-
لیوای یەکی پاراستنی سلیمانی لەبارەی کێشەی کوڕەکەی قادر عەزیز ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ئەفسەرەی هێرشیکراوەتە سەر پەیوەندی بەوانەوە نیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی (شەممە 6ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە چە ند ڕۆژێک لەمە وبە کێشەیەک لە نێوان ئەفسەرێک و پاسەوانەکانی قادرعزیز ڕوویدا و نوسیگەی راگەیاندنی هە قادرعزیز لە ڕونکردنەوەیەکدا بلاویکردەوە کە گوایە ئەو ئەفسەرە لە لیوای یەکی پاراستنی سلیمانیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لەگەڵ خەمخۆری و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و ئارامی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە کە ئەو ئەفسەرە هیچ پەیوەندییەکی بە لیواکەمانەوە نییە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی 5ی شوباتی 2021، نوسینگه‌ی قادر عه‌زیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێک بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو ئەفسەرەی هێرشیکراوەتە سەر سەربە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئێواره‌ی 3-2-2021 له‌كاتێكدا "ئالان"ی كوری قادر عه‌زیز بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له شه‌قامی سالم له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی لیوای پاراستنی سلێمانی و پاسەوانێکی به‌بێ هیچ پاساوێك ته‌نگاو ده‌كرێت، ئه‌فسه‌ره‌كه خۆی به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات و هه‌رچی جنێو و سوكایه‌تی هه‌یه پێیدهكات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا "ئالان" هه‌رچۆنێك بێت خۆی له ده‌ستیان رزگار ده‌كات، به‌ڵام دیسان هه‌ر به سه‌یاره‌كه‌یان به چه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك به‌دوای ده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دایبه‌زێنن و ئه‌زیه‌تی پێبگه‌یه‌نن، دیسان خۆی لێیان رزگاردهكاتهوه به‌په‌له بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه."