گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ژنێکی کورد لەلایەن باوک و برایەکییەوە کوژرا و سوتێندرا

2021.02.06 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکی کورد لەلایەن باوک و برایەکییەوە کوژرا و سوتێندرا

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژێر ناوی شەرەف و نامووس ژنێک لەلایەن براکەی و باوکیەوە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی سوتێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەشاری ئورمیەی ڕۆهەڵاتی کوردستان، ژنێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی گوندی 'گەنگەچین' بە ناوی “ع،  ن” بە پاساوی شەرەف و نامووس لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " برا و باوکی ئەو ژنە سەرەتا ناوبراویان کوشتووە و دواتر تەرمەکەیان سووتاندووە کە ئێستا تەرمە سووتاوەکەی لە پزیشکی دادی ئورمیە ڕاگیراوە."

 

ئەو رێکخراوە مرۆییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ژنەکە دایکی سێ منداڵ بووە و ماوەیەک پێش ئێستا دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پەیوەندی ناوبراو لەگەڵ پیاوێکی دیکە بڵاوبووەتەوە، هاوژینەکەی لێی جیابووەتەوە و ئەویش گەڕاوەتەوە ماڵ باوکی خۆی و لەوێ ژیاوە."

 

بەگوێرەی ئامارە تۆمارکراوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا لانیکەم حەوت ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ناوی نامووس و شەرەف کوژراون.