گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

ئاری هەرسین: مەسرور بارزانی دەسەڵاتی بەسەر ئاسایشی سلێمانیدا نییە

2021.02.06 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئاری هەرسین: مەسرور بارزانی دەسەڵاتی بەسەر ئاسایشی سلێمانیدا نییە

ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەسەر دەزگای ئاسایشی سلێمانی و گەرمیاندا نییە و قوباد تاڵەبانیش هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێرو دهۆکدا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری هەرسین لە میانی گفتوگۆیەکی پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان کە تایبەت بوو بە "پەیوەندیەکانی هەرێمی كوردستان و بەغداد، ئاستەنگ و چارەسەر" و "ناس کورد" بینەری بوو (6ی شوباتی 2021) وتی، "ئەو کەسانەی دڵسۆزی خاکی پیرۆزی کوردستانن دەبێت بە ئێمە و یەکێتی بڵێن بیکەن بە یەک ئیدارەیی، مەڵێن توخوا مەیکەن بە دوو ئیدارەیی چونکە ئێستا دوو ئیدارەین."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر دەسەڵاتی بەسەر دەزگای ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان نییە، کاکە قوباد تاڵەبانی برامان "جێگری سەرۆک وەزیران" هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێرو دهۆکدا نییە، ئیتر ئەم فێڵکردنە لە خۆ بۆ؟"


ئاری هەرسین ئەوەشی وت، "لە هەندێک شوێنی کوردستان کادرێکی حزبی دەسەڵاتی لە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە زیاترە، ئەگەر بمانەوێت ئەم هەرێمەمان لەدەست نەچێت کە بە بۆچوونی من "ئەگەر وابڕوات لەکیسمان دەچێت" دەبێت ئێمەو یەکێتی متمانە بە یەکتر بکەین بەغدا گرنگ نییەو خۆمان گرنگین".