ناس کورد-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاری و کۆبوونەوەکان لە بارەی پرۆژەیاسای بودجە‌ی 2021ی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و "چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی مانگی شوبات پرۆژەیاساکە ڕوانەی پەرلەمان بکرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 6ی شوباتی 2021، زیاد جەبار کە سەرۆکی لیژنەکەیە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "چاوەڕوان دەکریت لە 15ی ئەم مانگە ئامادەکارییەکان لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کۆتایی پێبهێنرێت و ڕەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی لەوەشکرد، پرۆژەیاسای بودجە‌ی 2021ی هەرێم بە دوو پڕۆژە نییە، بەڵکو تەنها یەک پرۆژەیە بەڵام بە دوو شێواز ئامادەکراوە، جۆرێک لە ئەگەری نەناردنی بودجە‌ی هەرێم لەلایەن بەغداوە، ئەوی دیکەش بۆ ئەگەری ناردنی پشکی هەرێم.
سە‌بارە‌ت بە وادەی گەیشتنی پڕۆژەیاساکە بە پەرلەمانی کوردستان و خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە ئاشکرایکرد، بەهەموو هەڵسەنگاندنەکان پرۆژەیاساکە لە کۆتایی مانگی شوبات ڕەوانەی پەرلەمانی کورستان دەکریت و دوای ئەوەش لە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دەکرێت و دواتر لە دانیشتنەکانی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەوەش ناردنی پرۆژەیاساکە دەکەوێتە دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتتنەکانی پەرلەمان.
مانگی ڕابردوو قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەکردنى پڕۆژە‌یاسای بودجەى هەرێم لە قۆناغى کۆتاییدایە و بەمنزیکانە ڕەوانەى پەرلەمانى دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پەرلەمانى کوردستان (28ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و پەرلەماندا ئاشکرایکردووە، ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاساى بودجە‌ی هه‌رێم لەقۆناغی کۆتاییدایەو لەداهاتوویەکی نزیکدا دوای ته‌وابوونی ڕێكاره یاساییه‌كانی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی.
وتیشی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر جدییە لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی".
قوباد تاڵەبانى باسى لەوەشکرد، "لەسەر بودجە‌ی گشتی 2021ی عێراق، لە‌گە‌ڵ حکومەتی عێراق رێککەوتووین و 12.67% وەک بەشە بودجە‌ی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوه‌ته‌وە، ئێستا چاوەڕێین رێککەوتنەکە لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێنرێ و جێبەجێ بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا باسیان لە پابە‌ندبوون بە‌یاسای کورتهێنانی دارایی كردە‌ووە، سە‌بارە‌ت بە پڕۆژە‌یاسای بودجە‌ش هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە مانگانه 250 هەزار به‌رمیل نەوت له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆوه ھە‌نارد بكرێت .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌ت وتى، "حكومە‌تی ھە‌رێم مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیى دانوستانه‌كانی رێككە‌وتنە لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و جێبە‌جێكردنی پڕۆژە‌یاسای بودجە‌ی (2021)ه، ئە‌وە بژاردە‌ی سە‌رەكیمانە و دەخوازین سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن".
لاى خۆیەوە، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای خواست په‌له بكرێت له‌ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها له ناردنی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
وتیشی، "ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به به‌یانێك كۆتایى وه‌رزی پایزه‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌م له‌چه‌ند رۆژی ئاینده ڕاده‌گه‌یه‌نین، وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیارمان ئه‌وه‌یه له‌دوای 2020/1/3 و به‌پێی ماده‌ى (8) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ چه‌ند دانیشتنێكی نائاسایی بكه‌ین له‌سه‌ر به‌شێك له‌و ئه‌ركانه‌ى كه له‌م وه‌رزه‌دا مابوونه‌وه".