گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەخاتەڕوو

دوو کەس شۆفێرێک بێهۆش دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەى دەڕفێنن

2021.02.06 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس شۆفێرێک بێهۆش دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەى دەڕفێنن

ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرونی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە کەسێکیان بێھۆش کردوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ی شوباتی 2021) ئاماژە بەوەدەکات، پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر دوو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێکردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی مادەخۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بە مادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن.


دەشڵێت، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای ڕێکارەکانیش ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.


پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.