گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داداگایەکی عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەر سێ داعشدا سەپاند

فەڕەنسا هەوڵی رێگریکردن لە سێدارەدانی داعشە فەڕەنسیەکان دەدات لە عێراق

2019.05.27 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
فەڕەنسا هەوڵی رێگریکردن لە سێدارەدانی داعشە فەڕەنسیەکان دەدات لە عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دژی بڕیاری سێدارەدانی سێ چەکداری داعشی بەرەگەز فەڕەنسیە کە لە لایەن دادگایەکەی عێراقەوە بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرکراوە. . ئەمرۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2019 وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەیاننامەیەکی لەبارەی بڕیاری لە سێدارەدانی سێ چەکداری داعشی لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە بڵاوکردەوە. . لە بەیاننامەکەدا هاتووە حکومەتی فەڕەنسا هەوڵ دەدات رێگری بکات لە جێبەجێ کردنی بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو سێ هاوڵاتیەی کە بەتۆمەتی ئەندامی داعش بڕیاری لەسێدارەدانیان لە عێراق بۆ دەرچووە. . ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندووە سێ چەکدارەکە ناویان (کوین گونو، لئونارد لوپز، سەلیم ماکائو)ە و 30 رۆژ مۆڵەتیان هەیە کە داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکەی دادگا بکەن. . بە پێی زانیارییەکانی فرانس پرێس، ئەم سێ کەسە بەشێکن لە گروپێکی 12 کەسی فەڕەنسی کە لە سوریا لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون و دواتر لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ڕادەستی عێراق کراونەتەوە. . بە پێی زانیاری میدیا فەڕەنسیەکان، حکومەتی فەڕەنسا هەوڵەکانی بۆ پێداچوونەوەی بڕیارەکەی دادگای عێراق دەستپێکردووە و تۆمەتبارەکانیشی لەو هەوڵانە ئاگادار کردوەتەوە. . وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە دژی بڕیاری سێدارەدانی ئەو سێ هاوڵاتیەیەتی و لەگەڵ ئەوەشدا رێز لە سەروەری عێراق دەگرێت. . پێشتر حکومەتی فەڕەنسا رایگەیاندبوو پێوستە چەکدارانی داعشی وڵاتەکەی لە سوریا یان عێراق دادگایی بکرێن کە شەڕیان بۆ ئەو گروپە ئەنجامداوە. . رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە فەڕەنسا بە توندی دژی ئەو بڕیارەی حکومەتی فەڕەنسا وەستاونەتەوە و پێیان وایە بەشێک لە دادگاکان لە عێراق و سوریا ناتوانن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سزای ئەو چەکدارانە بدەن. . لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هاتووە کە لە رێگەی نوێنەرایەتیەکانیەوە لە عێراق پارێزەری بۆ ئەو داعشە فەرەنسیانەی لە لایەن عێراقە دەستگیركراون و چاوەری دادگایی كردن دەكەن دابین کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن کە بە شیوەیەكی دادپەروەرانە دادگایی دەکرێن. . دوێنێ‌ یەكەشەممە 26ی ئایاری 2019  ئەنجومەنی باڵای دادەوری عێراق  رایگەیاند بڕیاری لە سێدارەدان بۆ سێ‌ چەكداری داعش دەرکراوە کە بە رەگەز فەرەنسین و پێشتر لە لایەن هێزەكانی سوریایی دیموكراتەوە ڕادەستی عێراق کراونەتەوە . . .