گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەكاتەكانی شەودا

پێشبینی: لێزمە باران و هەورە بروسكە بەڕێوەیە لە سێ ناوچەی كوردستان

2021.02.06 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی: لێزمە باران و هەورە بروسكە بەڕێوەیە لە سێ ناوچەی كوردستان

ناس كورد_ 

بەگوێرەی نەخشەكانی كەش و هەوا کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لەسەر جەم ناوچەکانی سنوری ھەولێر ، دھۆک ، راپەرین ، کەرکوک، کۆتایی پێھاتووە، بەڵام لەشەودا ئەگەری هەروە بروسكە و لێزمە باران  لە ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بەهێزە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
 

نەخشەكانی كەش و هەوا ئەوە دەردەخەن لە ئێستادا کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لەسەر جەم ناوچەکانی سنوری (ھەولێر، دھۆک، ڕاپەرین، کەرکوک ) کۆتایی پێھاتووە، بەڵام ئەگەری بارانبارینی پچر پچر و مامناوەندە لەھەندێک کاتدا بۆ ناوچەکانی ( سلێمانی، ھەڵەبجە ، گەرمیان ) بەردەوامە.

 

لەلایەكیترەوە پەیجی "كەش و هەوای هەرێمی كوردستان" لە ڕوونكردنەوەیەكدا (شەممە 6 شوباتی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات لەکاتەکانی شەودا ئەگەری ڕوودانی ھەورە بروسكە و لێزمە باران دەبێت بەتایبەت لە ھەندێک ناوچەی سنوری ئیدارەی گەرمیان و بۆ سلێمانی و هەڵەبجەش بەهەمانشێوە، لێزمە باران و هەورە بروسكەش تا بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممە (7 شوباتی 2021) بەردەوام دەبێت. 

 

بەگوێرەی پێشبینییەكانی دەستەى كەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق، بارانبارين لە رۆژی شەممە لە هەندێك ناوچەى هەرێمى كوردستان بەردەوام دەبێت.

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

  

دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ى شوباتى 2021) دەڵێت،  شەممە لە ناوچەكانى هەرێمى كوردستان كەشوهەوا لەنێوان هەور و نيمچە هەوردا دەبێت و بارانى کەم و مامناوەند دەبارێت و هەندێك جار هەورەبروسكەى لەگەڵدا دەبێت.  

سەبارەت بە یەکشەممە، لە ناوچەكانى هەرێمى كوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نيمچە هەور دەبێت و باى باكوريى خۆرئاوايى سوك هەڵ دەكات.

 

لەلایەكیترەوە سەرچاوە كەشناسییەكان و نمونەكانی كەش و هەوا  پێشبینی دەكەن لەرۆژی یەکشەممەوە (7 شوبات) تا  رۆژی ( 13 شوباتی 2021) كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بە سەقامگیری بمێنێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە ناوچەكە لەبەردەم دابەزینی پلەی گەرما و بەفر بارین و كەشی ساردی زستانەدایە لەسەنتەری شارەكان بەكاریگەریی شەپۆلێكی دابارین كە سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست.

 

خشتەی ڕێژە و بڕی باران بارین لە رۆژی هەینی ( 5 شوباتی 2021)

 
لا يتوفر وصف للصورة.