ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەى ڕووداوی شەڕەتەقەی کوڕێکی قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەفسەرێکی لیواری بەرگری و فریاکەوتن ڕایگەیاند، "پێشێلکاری لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەین لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ تاڵەبانی لە وتەیەکیدا لە کۆبوونەوەیەکی حزبیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (6ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ڕێگە بە هیچ لایەن و بەرپرس و گروپێک نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت، داواش دەکەم هیچ کەسێک تاقیمان نەکاتەوە چونکە زەرەر دەکات."
دەشڵێت، "هیچ پێشێلکارییەک بەبێ سزا تیپەڕنابێت، ئێستا ئەو دوو کەسە دەستگیردەکرێن و دەبرێن بۆ دادگا"
زیاتر بخوێنەوە: قادر عزیز لەبارەى شەڕەتەقەی کوڕەکەی و ئەفسەرێک ڕوونکردنەوە دەدات
ئێوارەى ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕەکی بەرانانی سلێمانی تەقە لەماڵى ئەفسەرێکى بەرگرى و فریاکەوتن کرا و دواتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تەقەکەرەکە کوڕى قادر عەزیزە.
دوێنێ نوسینگه‌ى قادر عزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەى ڕووداوی شەڕ و دەمەقاڵێی کوڕەکەی و ئەفسەرێکی لیوای پاراستنی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەو ئەفسەرە چەندینجار بەبێ هیچ پاساوێک بە دەمانجە هەڕەشەی لە کوڕەکەم کردووە."
لەوبارەیەوە نوسینگەی قادر عەزیز لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە (5ی شوباتی 2021) دەڵێت، "ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشەممە (3ی شوباتی 2021) له‌كاتێكدا (ئالان)ى كورى هه‌ڤاڵ قادر عەزیز بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له شه‌قامى سالم له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى لیواى پاراستنى سلێمانى و حیمایه‌كانى به‌بێ هیچ پاساوێك ته‌نگاو ده‌كرێت ، ئه‌فسه‌ره‌كه خۆى به ده‌مانچه هه‌ره‌شه‌ى لێده‌كات و هه‌رچى جنێو و سوكایه‌تى هه‌یه پێى ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (ئالان) هه‌رچۆنێك بێت خۆى له ده‌ستیان ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام دیسان هه‌ر به سه‌یاره‌كه‌یان به چه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك به‌دواى ده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت له ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دایبه‌زێنن و ئه‌زیه‌تى پێ بگه‌یه‌نن، دیسان خۆى لێیان رزگار ده‌كاته‌وه به‌په‌له بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له‌ماڵه‌وه‌ش له كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى كراوه به‌بێ ئاگادارى باوكى مه‌فره‌زه‌یه‌ك له حیمایه‌كانى ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و له به‌رده‌رگاى ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێت و له وه‌ڵامى ته‌قه‌ى ئه‌فسه‌ره‌كه و حیمایه‌كانى شه‌ره ته‌قه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى لێ ناكه‌وێته‌وه."
ئەوە لەکاتێکدایە، موقەدەم شێخاڵ محەمەد ئیبراهیم ئەحمەد، ئەفسەری بەرگری و فریاکەوتن (4ی شوباتی 2021) لەبارەی تەقەکردن لێی، لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا کە "ناس کورد" لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵی ئەنجامیدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێک دەستی شکاندەوە سەرمان دواتر ئێمە لەبەر دەرگای خۆمان دابەزین و ئەویش بەدوامانەوە بوو دواتر ڕۆیشت و دوای گەڕانەوەی سێ ئۆتۆمبێلی دیکەی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو کە نزیکەی 15 چەکداری تێدابوو دابەزین و تەقەیان لێ کردین و هێرشیان کردە سەرمان".