گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەرکێکی تایبەت

ئەمریکا دەیان فرۆکەوان ڕەوانەی عێراق دەکات

2021.02.06 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا دەیان فرۆکەوان ڕەوانەی عێراق دەکات

ناس کورد-

گاردى نیشتیمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیان فڕۆکەوان بە مەبەستى بەجێهێنانى چەند ئەرکێکى سەربازى ڕەوانەى عێراق و کوەیت دەکەن و نۆ مانگیان پێدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێى هەواڵێکى میدیاکانى ئەمەریکا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (6ى شوباتى 2021)، نزیکەى 60 فڕۆکەوان لە سریەى (B) و کەتیبەى فڕۆکەوانى یەکەم ڕەوانەی عێراق و کوەیت دەکەن بۆ پاڵپشتى گشتى و فەوجى فڕۆکەوانى 171ى ئەمەریکا، ئەوەش بەمەبەستى بەجێهێنانى ئەرکێک کە نۆ مانگى پێدەچێت بۆ پاڵپشتىکردنى ئۆپراسیۆنەکانى بەرەنگاربوونەوەیە.

 

لاى خۆشیەوە، ڤنسنت گۆنسیۆر، فەرماندەى هێزە بڵاوەپێکراوەکانى ئەمەریکا ڕاگەیاندووە، ئەو سرییەى کە سەپەرشتى دەکات باشترین متمانەى بەخۆى هەیە کە تواناى جێبەجێکردنى ئەو ئەرکەیان هەیە کە خراوەتە سەرشانیان.

 

ئەو فڕۆکەوانانەش هیلیکۆپتەرى جۆرى سى ئێج 47 شینۆک بەکاردەهێنن لە ناوچەکە، ئەوەش بۆ گواستنەوەى هێز و گەیاندنى پێداویستیەکان لە دەرەوە بۆ هێزەکانى ناوچەکە.