ناس کورد-
بانکى نیشتەجێبوونى عێراق قەرزێکى ترى بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران ڕایگەیاند بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون کە لە نێوان 120 بۆ 125 ملیۆن دیناردایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستى "ناس کورد" کەوتووە، بانکى نیشتەجێبوونى عێراق (6ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، بانکەکەیان لە هەفتەى داهاتووەوە لەگەڵ بانکى ناوەندیدا دەست دەکات بە ڕاوێژکردن بە مەبەستى قەرز بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون کە دوو جۆرە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، قەرزى کڕینی یەکەى نیشتەجێبوون لە شوێنە گشتییەکاندا 100 ملیۆن دینار دەبێت، بەڵام قەرزی کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وەبەرهێناندا 125 ملیۆن دینار دەبێت و ماوەى دانەوەى ئەو قەرزەش بۆ 20 ساڵ دەبێت.