گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

باران و کەشی زستانە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

2021.02.05 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
باران و کەشی زستانە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

دەستەى كەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق پێشبينیيەكانى كەشوهەواى چەند ڕۆژى داهاتوى بڵاوكردەوە و بەپێى پێشبينيەكانیش، بارانبارين لە هەندێك ناوچەى هەرێمى كوردستان و عێراقيش بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ى شوباتى 2021) دەڵێت، سبەینێ شەممە لە ناوچەكانى باكور (هەرێمى كوردستان) كەشوهەوا لەنێوان هەور و نيمچە هەور دەبێت و بارانى کەم و مامناوەند دەبارێت و هەندێك جار هەورەبروسكەى لەگەڵدا دەبێت.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، هەروەها ناوچەكانى باشور و ناوەڕاستى عێراق بە هەمان شێوە ئاسمان هەور دەبێت و بارانى سوك و مامناوەند ناو بەناو دەبارێت.



بەڵام بۆ دوو بەیانی یەکشەممە، لە ناوچەكانى هەرێمى كوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نيمچە هەور دەبێت و باى باكوريى خۆرئاوايى سوك هەڵ دەكات.

 

لە ناوچەكانى ناوەڕاستیش كەشوهەوا نيمچە هەور دەبێت و وردە باران دەبارێت، دواى نيوەڕۆش كەشوهەوا باش دەبێت، هەروەها ناوچەكانى باشوريش بەهەمان شێوە دەبێت.