گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

کچە ئەکتەرێکی ئێرانی پڕ بە قوڕگی دەگری و هاوار دەکات: ئیتر ماندوو بووم

2021.02.05 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
کچە ئەکتەرێکی ئێرانی پڕ بە قوڕگی دەگری و هاوار دەکات: ئیتر ماندوو بووم

ناس کورد-

كچە ئەكتەرێكى ديارى سينەماى ئێران دژى بەرپرسانى وڵاتەكەى دەوەستێتەوە و هاوار دەكات، گەشەكردن و ئابوريى لە كوێيە؟ ئێوە لە كوێن؟ "خەڵك ناتوانێت هێلكە و نانيش بكڕێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەحەر زەكەريا دوای کۆچی دوایی عەلی ئەنساریان، ئەکتەری و یاریزانی فوتسالی دیاری ئێران بە کۆرۆنا، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام پەیامێکی توند ئاڕاستەى بەرپرسانى وڵاتەكەى كردوە و دەڵێت، ئێوە لە كوێن؟ ئايا لە سويسرا دەژين و گەلى ئێران لە برساندا دەمرن؟، گەشەكردن و ئابوريى لە كوێيە؟

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

سەحەر لە بەشێكى ترى قسەكانيدا ڕونيكردوەتەوە، خەڵك ناتوانن نان و هێلكەش بكڕن، ئێوە لە كوێن و ئەو گەشەكردنەى باسى لێوە دەكەن لە كوێييە؟، "هاوار دەكەم، هاوار دەكەم لە پێناو خەڵکەکەم، كەى دەتانەوێت ڤاكسين بكڕن؟، لەهەر گۆڕستانێكە بيكڕن و بماندەنێ، تەنها بيكڕن."

 

ئەمە لەكاتێكدا پێشتر عەل خامنەيى ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران هاوردەكردنى ڤاكسينە ئەمريكى و ئەوروپيەكانى قەدەغەكرد و جەختي لەوەشكردەوە كە "متمانەيان پێ ناكات و لەوانەيە بيانەوێت ڤاكسينەكانيان لەسەر وڵاتانى تر تاقی بكەنەوە."

 

لەلايەكى ترەوە سوپاى ئێران بەهەموو شێوەيەك بەكارهێنانى ڤاكسينى بيانى ڕەتكردەوە، دواتر سەعيد نمكى، وەزيرى تەندروستى ئەو وڵاتە ئاشكرايكرد، ڕێبەرى باڵاى شۆڕش كێشەى نييە لەگەڵ هاوردەكردنى هەندێك ڤاكسينى بيانى تا ئەو كاتەى ڤاكسينى ناوخۆيى دروست دەكرێت و پێش چەند ڕۆژێكيش ئەو وەزارەتە بڵاويكردەوە، 4.2 مليۆن ڤاكسينى ئەسترازينيكا هاوردە دەكەن.