گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قادر عزیز لەبارەى شەڕەتەقەی کوڕەکەی و ئەفسەرێک ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.05 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
قادر عزیز لەبارەى شەڕەتەقەی کوڕەکەی و ئەفسەرێک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

نوسینگه‌ى قادر عزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەى ڕووداوی شەڕ و دەمەقاڵێی کوڕەکەی و ئەفسەرێکی لیوای پاراستنی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەو ئەفسەرە چەندینجار بەبێ هیچ پاساوێک بە دەمانجە هەڕەشەی لە کوڕەکەم کردووە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

ئێوارەى چوارشەممە لە گەڕەکی بەرانانی سلێمانی تەقە لەماڵى ئەفسەرێکى بەرگرى و فریاکەوتن کرا و دواتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تەقەکەرەکە کوڕى قادر عەزیزە.  

 

لەوبارەیەوە نوسینگەی قادر عەزیز لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە (5ی شوباتی 2021) دەڵێت، "ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشەممە (3ی شوباتی 2021) له‌كاتێكدا (ئالان)ى كورى هه‌ڤاڵ قادر عەزیز بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ شه‌قامى سالم له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى لیواى پاراستنى سلێمانى و حیمایه‌كانى به‌بێ هیچ پاساوێك ته‌نگاو ده‌كرێت ، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ خۆى به‌ ده‌مانچه‌ هه‌ره‌شه‌ى لێده‌كات و هه‌رچى جنێو و سوكایه‌تى هه‌یه‌ پێى ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (ئالان) هه‌رچۆنێك بێت خۆى له‌ ده‌ستیان ڕزگار ده‌كات، به‌ڵام دیسان هه‌ر به‌ سه‌یاره‌كه‌یان به‌ چه‌كه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌دواى ده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دایبه‌زێنن و ئه‌زیه‌تى پێ بگه‌یه‌نن، دیسان خۆى لێیان رزگار ده‌كاته‌وه‌ به‌په‌له‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ش له‌ كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى كراوه‌ به‌بێ ئاگادارى باوكى مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ حیمایه‌كانى ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و له‌ به‌رده‌رگاى ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا ده‌سته‌ویه‌خه‌ ده‌بێت و له‌ وه‌ڵامى ته‌قه‌ى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ و حیمایه‌كانى شه‌ره‌ ته‌قه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكى گیانى لێ ناكه‌وێته‌وه‌."

 


دەشڵێت، "به‌ سوپاسه‌وه‌ هه‌ر له‌ دواى رووداوه‌كه‌ به‌رێزان به‌رپرسى ئاسایش و پۆلیسى سلێمانى هاتنه‌ سه‌رخه‌ت به‌ زوویی كێشه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد. دواى هێلكارى رووداوه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوڵاتیه‌ش به‌ چه‌كى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ خۆى بریندار بووه‌ و چه‌كه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌."

 

نوسینگەی قادر عەزیز ڕوونیشی کردووەتەوە کە "به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن یه‌ك لایه‌نه‌ لێدوانیان له‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ رێگه‌ى ته‌نها زه‌قكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌ به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ هۆكاره‌كه‌ى وه‌ك هه‌میشه‌ رووداوه‌كه‌یان به‌ سیاسى كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا سه‌به‌بكار و ده‌سپێشخه‌رى رووداوه‌كه‌ خودى ئه‌فسه‌ر و حیمایه‌كانى بوون."

 

ڕاشیگەیاندووە، "ئێمه‌ به‌ناوى هه‌ڤاڵ قادر عزیز داواى لێبوردن له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و دۆستان و خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى شارى سلێمانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ به‌و رووداوه‌ نیگه‌رانن و دڵته‌نگمان كردوون. ئه‌وانه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ڤاڵ قادر عزیز ده‌ناسن و ده‌زانن كه‌ به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌وماوه‌ دوورودرێژه‌ى له‌ شارى سلێمانى ژیاوه‌ نه‌خۆى نه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ى نه‌ هه‌ڤاڵه‌كانى بۆ ته‌نها جارێكیش كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بوووه‌ و ناویان له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا نه‌هاتوه‌."

 

 

له‌ كۆتایدا "ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ى ڕوویدا ڕووداوێكى نه‌خوازراو بووه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ویستى ئێمه‌ بووه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش هه‌ڤاڵێكى یه‌كێتیه‌ و به‌ براى خۆمانى ده‌زانین، ئاماده‌ین كێشه‌كه‌ش به‌ ئاشتى و برایانه‌ له‌رێگه‌ى یاساوه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین."

 

ئەوە لەکاتێکدایە، موقەدەم شێخاڵ محەمەد ئیبراهیم ئەحمەد، ئەفسەری بەرگری و فریاکەوتن (4ی شوباتی 2021) لەبارەی تەقەکردن لێی، لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا کە "ناس کورد" لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵی ئەنجامیدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێک دەستی شکاندەوە سەرمان دواتر ئێمە لەبەر دەرگای خۆمان دابەزین و ئەویش بەدوامانەوە بوو دواتر ڕۆیشت و دوای گەڕانەوەی سێ ئۆتۆمبێلی دیکەی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو کە نزیکەی 15 چەکداری تێدابوو دابەزین و تەقەیان لێ کردین و هێرشیان کردە سەرمان".