گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ خراپترین هەفتەی بەڕێکرد

2021.02.05 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی زێڕ خراپترین هەفتەی بەڕێکرد

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخى زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بچوکی بەخۆيەوە بينى، ئەوەش دواى ئەوەى گەيشتە نزمترين ئاستى لەماوەى زياتر لە دوو مانگدا و لە مانگى تشرينى دووەمەوە گەورەترين زيانى تۆمار كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێى ڕاپۆرتە ئابوریيەكان ئەمڕۆ هەینی (5ى شوباتى 2021) نرخى زێر لە مامەڵە خێراكاندا 0.3% بەرزبوويەوە و نرخى يەك ئۆنسە گەيشتە 1796 دۆلار و 77 سەنت، ئەوەش دواى ئەوەى دوێنێ پێنجشەممە 2%ى نرخەكەى لەدەستدا و گەيشتە نزمترين ئاستى لە مانگى كانوونى يەكەمەوە.

 

لەسەر ئاستى هەفتانەيەش، نرخی زێڕ 2.6% دابەزينى بەخۆيەوە بينيوە و ئەوەش خراپترين هەفتەيەتى لە 27ى تشرينى دووەم ڕابردوەوە تۆماری کردبێت.



ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی و بەم شێوەی خوارەوە بووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 314 ھەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 368 ھەزار دینار

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 424 هەزار دینار




هەروەها نرخى زيو لە مامەڵە خێراكاندا 0.4% بەرزبوونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و نرخى يەك ئۆنسە گەيشتوەتە 26 دۆلار و 40 سەنت، بەڵام لەماوەى هەفتەيەكدا 2.1%ى نرخەكەى لەدەستدا.



ئەوەش دوای ئەوەى ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو نرخەکەى گەيشتە بەرزترين ئاستى لەماوى هەشت ساڵى ڕابردوودا و يەك ئۆنسە بە 30 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەى پێوەدەكرا، لەئێستادا 12%ى نرخەكەى لەدەستداوە.

 

لەلایەکی ترەوە، نرخى پلاتين 0.6%ى نرخەكەى زيادى كردوە و يەك ئۆنسە بە 1104.15 دۆلار مامەڵەى پێوەدەكرێت، پالاديۆم 1%ى نرخەكەى بەرزبوەتەوە و گەيشتوەتە 2305.21 دۆلار، ئەم دوو كانزايە بەرزترين ئاستيان تۆمار كردوە لەماوەى پێنج هەفتەى ڕابردودا.