گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاتدارانی لوبنان بەشداری تیمەکەن

تیمێکی تایبەتی عێڕاق بۆ ڕادەستکردنەوەی نەجمەدین کەریم لە بەیروتە

2019.05.27 - 16:09
App store icon Play store icon Play store icon
تیمێکی تایبەتی عێڕاق بۆ ڕادەستکردنەوەی نەجمەدین کەریم لە بەیروتە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - تیمیكی تایبەتی دەستەی دەستپاكی عێراق گەیشتوەتە بەیروتی پایتەختی لوبنان بۆ گیڕانەوەی نجمەدین كەریم پارێزگاری پیشووی كەركوك بۆ بەغدا. . سەرچاوەیەكی تایبەت ئەمڕۆ دووشەممە 27 ئایاری 2019 بە ناس كورد ڕاگەیاند " تیمیكی تایبەتی دەستەی دەستپاكی عێراق سەردانی بەیروتی پایتەختی لوبنانی کردووە بۆ دانانی ڕیۆشوێنەكانی گێڕانەوەی نجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بۆ بەغدا. . سەرچاوەكە ئەوەشی ڕونكردەوە " تیمەكە بە هاوبەشی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت وبەهاوكاری دەسەلاتدارانی لوبنان،  كاردەكەن بۆ گیڕانەوەی نەجمەدین کەریم بۆ عێراق" . پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول رۆژی سێشەمە 21ی ئایاری 2019 لە سەر سکاڵای حكومەتی فیدڕاڵی عێراق، نەجمەدین كەریم پاریزگاری پێشووی كەركوكی بەتۆمەتی گەندەڵی وسپیكردنەوەی پارە لە فڕۆکەخانەی لوبنان دەستگیرکرد. . ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ناس کورد ئاشکرای کرد بەغدا سەرقاڵی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی رادەستکردنەوەی نەجمەدین کەریمە. .