گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

150 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

وردەکاری ڕووداوەکەی هەولێر؛ لەیارى گەڕانەوە و پێکەوە گیانیان لەدەستدا

2021.02.05 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری ڕووداوەکەی هەولێر؛ لەیارى گەڕانەوە و پێکەوە گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

سێ قوربانى ڕووداوى هاتوچۆ سەختەکەى هەولێر خزم و هاوڕێی یەکتر بوون و لە یاریکردن گەڕاونەتەوە، کاتێک بەهۆى "تیژڕەوییەوە" توشى ڕووداوەکە بوون و پێکەوە گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە کاتژمێر 8:45 خولەکى شەوى ڕابردوو ڕوویدا لە شەقامی هەولێر-کەرکوک لە نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد (5ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە سایدی هاتن بەرەو ناوشار لە ئاڕاستەی کەرکوکەوە بووە کە ئوتومبێلێکی جۆری یارس تایبەت سالۆن بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

 

وتیشى، ئۆتۆمبیلەکە پاش ئەوەی لە بەرزەپردەکە چووەتە خوارەوە بەرەو ناوەندی شەقامەکە ڕۆیشتووە و دواتر سەرکەوتووە و چووەتە سایدی بەرانبەر کە سایدی چوونە بۆ کەرکوک، لەوێ خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکى دیکەی یارسى تایبەت.

 

بەپێی ڕێنماییەکانى پۆلیسى هاتوچۆ، زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراو لەو شەقامە 50-60 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا، بەڵام بەوتەى فازڵ حاجی ئەو ئۆتۆمبیلەى سێ کەسەکەى تێدا بووە خێراییەکەى 140-150 کیلۆمەتر  بووە لەکاتژمێرێکدا.

 

"ئۆتۆمبێلەکە سێ گەنجی تێدابووە کە دووانیان پورزای یەکتر بوون و ئەوی دیکەش هاوڕێیان بووەو تەمەنیان لە 2000 بۆ 2003یە، لە یاری گەڕاونەتەوەو بەهۆی ڕوداوەکە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە"، فازڵ حاجى وایوت.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبیلەى دیکەش کە لە سایدی بەرانبەر بووەو خۆیان پێدا کێشاوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە کە فەرمانبەرەو سەرنشینێکیشی لەگەڵ بووە برینداربووە.

 

بەوتەى وتەبێژەکەی هاتوچۆی هەولێر، هۆکاری سەرەکی تیژڕۆییی بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلی یارسی تایبەت کە بەسەر هێڵی ناوەڕاستی شەقامەکەش ڕۆشتووەو لە سایدی بەرانبەر خۆی کێشاوە بەو ئۆتۆمبێلەدا کە هەردووکیان لە جۆری یارس بوون.

me_ga.php?id=2433me_ga.php?id=2430me_ga.php?id=2429me_ga.php?id=2435me_ga.php?id=2431me_ga.php?id=2434me_ga.php?id=2432me_ga.php?id=2436