ناس كورد_
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ژمارەیەك لەو بڕگە و بابەتانەی ڕاگەیاند كە لە گفتوگۆكانی لیژنەكەدا تا ئێستا دەنگیان لەسەر دراوە لەوانەش مسۆگەركردنی رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی كوردستان بە حكومەتی فیدراڵی .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەیسەم جبوری لەراگەیەنراوێکدا کە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (5 شوباتی 2021) رایگەیاندووە گرنگترین بڕگە پەسەندكراوەكانی بودجەی 2021 عێراق ئەمانەن:
ـ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
ـ كەمكردنەوەی بودجەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق بە رێژەی 20%
ـ كەمكردنەوەی كورتهێنان بە 47% بۆ 19% واتە لە 47 ترلیۆن دینارەوە بۆ 25 ترلیۆن دینار
ـ كەمكردنەوەی قەرز 51 ترلیۆن دینار
ـ مسۆگەركردنی پارەی وانەبێژان و گرێبەستەكان
ـ چالاككردنی سیستمی كۆكردنەوەی باج و كرێی خزمەتگوزارییەكان
ـ زیاكردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان لە 500 ملیارەوە بۆ ترلێونێك دینار
ـ زیادكردنی بودجەی سوپای عێراق و دەزگا هەواڵگرییەكان
ـ زیادكردنی بودجەی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەبڕی 1.5 ترلیۆن دینار
ـ زیادكردنی بودجەی وەزارەتی پەروەردە بۆ چاپكردنی كتێب
ـ تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ قەرەبوونی زیانلێكەوتووانی گۆڕینی بەهای دۆلار لە كەرتی تایبەت
ـ تەرخانكردنی پارەی تەواوی جوتیاران و تەرخانكردنی 200 ملیار بۆ هاوردەی پەین و دەرمان و تۆو بۆیان
ـ پاڵپشتیكردنی سیستمی ناناوەندێتنی (لامەركەزی) لە پارێزگاكان
ـ ناچاركردنی وەزارەتەكان بەكڕینی بەرهەمی ناوخۆیی
ـ پاڵپشتیكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی
ـ هەڵوەشاندنەوەی بڕگەكانی فرۆشتنی موڵكی دەوڵەت
ـ تەرخانكردنی پارە بۆ فڕۆكەخانەی نەینەوا و بەندەری فاو و فڕۆكەخانەی زیقار
ـ زیادكردنی 339 ملیار بۆ كڕینی دەرمان
ـ مسۆگەركردنی رادەستكردنی نەوتی خاوی كوردستان بە حكومەتی ناوەندی
- زیادكردنی پارەی زیانلێكەوتوانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی و شەهیدان
ـ تەرخانكردنی 199 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی هەزار قوتابخانە
ـ هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتەكانی كۆمپانیاكانی مۆبایل پاش بژاردنی قەرزەكان
ـ هەڵوەشاندنەوەی پارەی كۆنگرە و نەسریەی میوانداری سەرجەم وەزارەتەكان
ـ ناچاركردنی حكومەت بە ئۆتۆماتیكی كردنی گومرگ و باج و پەیوەستكردنی بەبانكی ناوەندی
ـ ناچاركردنی ئەنجومەنی وەزیران بە جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری فەرمانبەران بۆ دەرخستنی بندیوار
ـ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكان و گرێبەستەكانی كارەبا
ـ هەڵوەشاندنەوەی بەخشینە گومرگییەكان بۆ سەرجەم وڵاتان