گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تۆمەتى نابەرپرسانە’’

ئەمریکا بەفەرمى وەڵامى تورکیا دەداتەوە

2021.02.05 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا بەفەرمى وەڵامى تورکیا دەداتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، لێدوانى بەرپرسانى تورکیا لەبارەى تێوەگلانى واشنتن لە هەوڵى کودەتا شکستخواردووەکەى تورکیا لەساڵى 2016 ناڕاستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو لێدوانانەى بەرپرسانى تورکیا لەو بارەیەوە نابەرپرسانەیە و هیچ بنەمایەکى نییە.

 

وتیشى تۆمەتى بەرپرسانى تورکیا لەبارەى بەرپرسارێتى ئەمریکا لە رووداوەکانى تورکیا یەکناگرێتەوە لەگەڵ دۆخى ئەو وڵاتە وەک هاوپەیمانێکى واشنتن لە ناتۆ و هاوبەشێکى ستراتیژیی.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، سولەیمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆى تورکیا بەم دواییانە جارێکى تر ئەمریکاى تۆمەتبارکردبوو بەوەى تێوەگلاوە لە هەوڵى کودەتا شکستخواردووەکەى تورکیا لەساڵى 2016.