گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شکست بە هەوڵى ’’تیرۆرکردنى’’ فەرماندەیەکى باڵاى سوپاى عێراق هێنرا

2021.02.05 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
شکست بە هەوڵى ’’تیرۆرکردنى’’ فەرماندەیەکى باڵاى سوپاى عێراق هێنرا

ناس کورد-

 

فەرماندەیی هێزى ئاسمانى عێراقى پوچەڵکردنەوەى بۆمبێکى راگەیاند کە لەبەردەم ماڵى فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپا سەمیر مالکى لە بەغدا دانرابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بۆمبێکى چێنراو کە لەبەردەم ماڵى فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپا سەمیر مالکى دانرابوو لەناوچەى مەنسور لە خۆرئاواى بەغدا پوچەڵکراوەتەوە.

  

هاوکات سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، هەوڵەکە بۆ تیرۆکردنى سەمیر مالکى بووە، گوماندەکرێت کارى چەکدارانى داعش بێت.

 

وتیشى شارەزایانى تەقینەوە توانیویانە بۆمبەکە پوچەڵبکەنەوە، بەبێ ئەوەى هیپچ زیانێکى لێبکەوێتەوە.

 

لیوا سەمیر مالکى لە (17 كانونى دووەمى 2020) پۆستى فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپاى وەرگرت.