ناس کورد-
نرخى نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەى ساڵێکدا، بەهۆى ئاماژە ئەرێنییەکان لەبارەى گەشەى ئابورى لە ئەمریکا و بەردەوامى بەرهەمهێنەران بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى "رۆیتەرز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت ئەمڕۆ هەینى گەیشتووەتە 59.24 دۆلار، بۆ ماوەیەکى کورتیش بە 59.41 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە کە بەرزترین نرخە لە شوباتى ساڵى رابردووەوە.
نرخى نەوتى برێنت لەماوەى هەفتەیەکدا لە بازاڕەکانى جیهان 6% بەرزبووەتەوە.
فاندانا هارى شیکەرەوەى وزە دەڵێت، بەرزبوونەوەى ئاستى متمانە بە گەشەى ئابورى خواست لەسەر نەوت لەسەر ئاستى جیهان، گەورەترین پاڵپشتکەری بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە.
پێشیوایە، کەمکردنەوەى زیاترى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن سعودیەوە ئاماژەیەکى ئەرێنییە بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى نرخەکەى و نرخى هەر بەرمیلێک دەگاتە 60 دۆلار.