گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ژنە پاڵپشتیکەرێکى ترەمپ لە چەند لیژنەیەک دەردەکات

2021.02.04 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ژنە پاڵپشتیکەرێکى ترەمپ لە چەند لیژنەیەک دەردەکات

ناس کورد- 

سەرۆکى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ئاشکرایکرد، دەنگ لەسەر دەرکردنى ئەندامێکى توندڕەوى کۆمارییەکان کە پاڵپشتیکەرێکى توندڕەوى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووە لە چەند لیژنەیەک دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستینی هویەر، سەرۆکى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ کیڤن مکارسى، سەرۆکى کۆماریەکان لە ئەنجومەنى نوێنەران قسەى کردووە، بۆ دەرکردنى "مارگۆرى تایلەر گرین" کە پاڵپشتیکەرێکى توندڕەوى دۆناڵد ترەمپە، لە چەند لیژنەیەکى ئەنجومەنەکە، بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن، هیچ جێگەرەوەیەکى تر نییە جگە لە دەنگدان و دەرکردنى لەو لیژنانەى دانراوە، ئەوەش ڕۆژى پێنجشەممە ڕودەدات.

 

مارگۆرى تایلەر، یەکێکە لەو کەسایەتیانەى بڕواى بە بیردۆزى پلانگێڕى هەیە کە لەلایەن جوڵانەوەى "کیو ئانۆن"ى پاڵپشتیکەرانى ترەمپەوە پڕوپاگەندەى بۆ دەکرێت، ئەو جوڵانەوەیەش ڕاستڕەوى توندڕەون و پێیان وایە کە ترەمپ هەڵبژاردنى بردوەتەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە دزراوە.

 

لەماوەى ڕابردوودا دەنگەکان دژى مارگۆرى بەرزبووەتەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى لێدەکرێت، ئەوەش بەهۆى لێدوانەکانیەوە کە هێرشى کردبووە سەر یەکێک لە قوربانیانى کوشتارگەکەى ئامادەیى بارکلاند، هەروەها بەهۆى لێدوانەکانى بەرامبەر دیموکراتەکان کە وا لێکدەدرێتەوە داواى ئەوە دەکات دیموکراتەکان لە سێدارە بدرێن.

 

بەپێى زانیارییەکان، مکارسى داواى کردوە ئەو ئەندامەى حزبەکەى لە لیژنەى پەروەردە دەربکرێت لەبەرامبەردا لە لیژنەى دارایى بهێڵرێتەوە، بەڵام دیموکراتەکان ڕازى نەبوون، هەروەها مکارسى پێى وایە ئەو بابەتە تەنها بۆ بەلاڕێدابردنى بۆچونەکانە و دیموکراتەکان دەیانەوێت دەسەڵات لە حزبەکەى وەربگرنەوە بەو کارەیان.

 

پێشتریش ئەو ئەندامە تەمەن 46 ساڵەى کۆماریەکان لایکى بۆ پۆستێک کردبوو کە باس لەوەدەکات تاکە ڕێگە بۆ وەستاندنى نانسى بیلوسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران کە لە پشکى دیموکراتەکانە ئەوەیە گولـلەیەک بنرێت بەسەریەوە، هەروەها نوسیویشیەتى "تەقەکردنە بەردەوامەکانى خوێندنگاکانى ئەمریکا ڕێکخراوە و ئامانج لێى توندکردنەوەى یاساکانى تایبەت بە هەڵگرتنى چەکە".

 

هێرشەکانى سەر گرین تەنها دیموکراتەکانى نەگرتووەتەوە و پێشتریش "میچ ماکونێڵ" سەرۆکى حزبى کۆماریەکان لە ئەنجومەنى پیران وتبووى، " گرین شێرپەنجەى حزبى کۆماریەکانە" ئەوەش بەهۆى بڕوابونى بە بیرۆدزى پلانگێڕى و ئاماژەى بەوەشدابوو "ئەوەى پێى وایە لەوانەیە لە 11ى سێپتەمبەر فڕۆکە لەسەر پنتاگۆن نەکەوتبێتە خوارەوە و تەقەکردنى قوتابخانەکان ڕێکخراوە، ئەوا کەسێکە لە جیهانى ڕاستەقینەدا ناژى".

 

وتبوشى، گرین بە پڕوپاگەندەکردن بۆ درۆى بێمانا و دەستگرتن بە بیردۆزى پلانگێڕى شێرپەنجەیە بۆ حزبى کۆماریەکان، لاى خۆشیەوە گرین وەڵامى داوەتەوە و لە تویتێکدا نوسیویەتى، " شێرپەنجەى ڕاستەقینە پەرلەمانتارە کۆمارییە لاوازەکانن، کە تەنها هەوڵى یەک شت دەدەن ئەویش "دۆڕاندن بە کەشخەییە"، هەر لەبەر ئەوەیە وڵات دەدۆڕێنین.