گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نوێترین پێشنیاز بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت

2021.02.04 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پێشنیاز بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق نوێترین پێشنیازی بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەئێستادا پێشنیازێک هەیە بۆ ڕادەستکردنی کۆی داهاتی نەوتی هەرێم بە بەغدا، نەک دۆسییەی نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "لە گفتوگۆکانی نێوان شاندی باڵای هەرێم و بەغدا، بەغدا داوای کردووە هەرێمی کوردستان مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات و سەرجەم نەوتەکەی لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داوایە نادەستورییە و سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و شاندی هەرێم و ئەندامە کوردەکانی لیژنەی داراییش بە ڕاشکاوی ئەوەیان وتووە کە کە حکومەتی هەرێم ئەو کارە ناکات."

 

ئاڵا تاڵەبانی ئەوەشی ئاشکراکرد، "لەئێستادا پێشنیازێک کراوە لەجێی مەلەفی نەوت، کۆی داهاتی نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا، هەرێمی کوردستان و لایەنە عێراقییەکانیش کۆبوونەوە و گفتوگۆی ناوخۆیی خۆیان دەکەن بۆ تاووتوێکردن ئەو پێشنیازە."

 

سەبارەت بە گرفتەکانی بەردەم ڕێککەوتن، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، " لەئێستادا جیلێکی نوێی سیاسیی لەنێو ماڵی شیعەدا دروستبوون و هاتوونەتە پێشەوە کە توندترن بەرامبەر کورد و هەر ئەوانیش لە پەرلەمان باڵادەستترن ."

 

باسی لەوەشکرد، ئەو بێمتمانەییەی دروستبووە، هۆکاری ئەوەیە لە ساڵی 2019 ڕێککەوتنێک کرا کە بەدڵی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو پێوەی و نەوتی ڕادەست نەکرد.