ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی توشبووانی شێرپەنجەدا پشتیوانی خۆی بۆ توشبووانی شێرپەنجە دووپاتکردەوە و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به چیرۆكی ژنه تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی بڵاوكرده‌وه، ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو بەبڕی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لە سندوقی شێرپەنجە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا لە تویتەر (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانمان کردووە لە سندوقی شێرپەنجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ تیمەکانی پزیشکی تاکو چارەسەری شێرپەنجەی پێبکەن، وێڕای دروستكردنی بنكه و سەنتەری پێشکەوتوو و دەستەبەرکردنی كه‌لوپه‌ل و دەرمان".
مەسرور بارزانی لەگەڵ پەیامەکەیدا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به چیرۆكی ژنه تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی بڵاوكرده‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه دووپاتكرده‌وه.
چواری شوبات، رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یه و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و رۆژه داوه.