گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

چین بڕێکی زۆر ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق دابین دەکات

2021.02.04 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
چین بڕێکی زۆر ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق دابین دەکات

ناس کورد-

چین بەخشینی 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای بە عێراق ڕاگەیاند و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە دەڵێت، پەیوەندیدان لەگەڵ عێراق سەبارەت بە گواستنەوە و گەیاندنی ڤاکسینەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا باڵیۆزخانەی چین لە عێراق (پێنجشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، بەمەبەستی دەربڕینی هەستی دۆستانەیان بەرامبەر گەلی عێراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر پەتای کۆرۆنادا، حکومەتی چین بڕیاری داوە 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا بە عێراق ببەخشێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لە پەیوەنیدان بۆ گواستنەوە و گەیاندنی ڤاکسینەکان لە زووترین کاتدا.

 

باڵیۆزخانەی چین لە عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرگیز ئەوە لەبیر ناکرێت کە لە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە چین، حکومەت و گەلی عێراق بەچەندین شێوە پرسە و سەرەخۆشی و پشتیوانی خۆیان بۆ چین دەربڕی.

 

پێشتریش لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە عێراق چین تیمێکی پسپۆڕی ناردە عێراق بۆ زاڵ بوون  بۆ هاوکاریکردن و پێشخستنی پلانی نیشتیمانیی عێراق بۆ ڕێگەگرتن و کۆنترۆڵکردنی پەتاکە .